ژنان و گەنجانی تێكۆشەر لە قەلادزێ دژی گۆشەگیری و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی چادریان هەڵدا

251
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆشەممە، ڕێكەوتی٣١ دێسەمبەری ٢٠٢٢  گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی خەباتگێڕ لە شاری قەڵادزێ لە هەرێمی پشدەر ،هەستان بە هەڵدانی چادرێك  لە ناو باخی شاری قەڵادزێی  ئیدارەی ڕاپەڕین.

لە چادرەكەدا چەندین بەڵگەی چەكی كیمیایی ، نامیلكەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و وێنەی شەهیدەكانیان نمایش كرا و بڵاوكرانەوە ،ئەمە جگە لە كتێبەكانی ڕێبەر ئاپۆ

ئەم چالاكیەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی خەباتگێڕ لە دژی گۆشەگیری، بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەریلا بەڕێوە دەچێت و تیایدا ستاندی کتێب و نامیلکە و بەڵگەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی نمایشکرا.

هاوبەشی :