چەتەكانی داعش لە دێرەزوور ، ١٠ كرێكاری نەوتیان كوشت

289
0
هاوبەشی :

چەتەكانی داعش لە دێرەزووری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشیان كردە سەر سێ پاسی كرێكارانی كێڵگەی نەوتی تەیم، لە ئەنجامدا ١٠ كرێكار كوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی سانای سووریا بڵاویكردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری دێرەزووری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەتەكانی داعـ.ش هێرشیانكردووتە سەر سێ پاسی كرێكارانی كێڵگەی نەوتی تەیم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ كرێكار کوژراون و چوار كرێكاری دیكە برینداربوون.

بەپێی ئاژانسی نۆرس پرێس، چەتەکانی داعش لە دوورەوە بە چەکی قورس لە پاسەکانیان داوە، لەئێستاشدا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دێرەزوور.

هاوبەشی :