هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین” گروپێک لە چەتەکانی سەربە تورکیا سزادەدەن
هێزەکانی “ڕزگاری عەفرین” بە موشەکی ئاڕاستە كراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای بەناو “سوپای نیشتیمانی” یان کردە ئامانج کە تورکیا پشتیوانی و كۆمەكیان دەكات. لە ئەنجامدا ئوتومبیلەكە تێكشكێنراو بووە هۆی کوژرانی سێ چەتەی توركیا و برینداربوونی سێ چەتەی تر
جێگای ئاماژەیە، کە هێزەکانی “ئازادی عەفرین” هێرشەكانیان بە شێوازێكی پلان بۆ داڕێژراو بەردەوامی پێدەدەن و بارەگا و ئۆتۆمبێلی چەتەكانی تورکیا بە ئامانج دەگرن لە هەرێمەكانی ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە شارۆچكە و گوندەكانی حەڵەب و بەتایبەتی شاری عەفرین