١٤ گەنج لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری ڕیزەكانی گەریلاكانی ئازادیان كرد

256
0
هاوبەشی :

لە ڕاگەیاندراوێكیاندا، دەستەیەك گەنجی شۆڕشگێڕ پەیوەست بوون بە ڕیزەكانی گەریلا ئازادەكانی مرۆڤایەتیەوە لە چیا بەرزڤو سەركەشەكانی كوردستان.

ئەو گەنجانە ژمارەیان ١٤ گەنجە و خەڵكی باكوو ر و ڕۆژهەڵاتی سوریان ، لە ڕاگەیاندراوێكدا پەیوەست بوونی خۆیان و چوونە ناو ڕیزەكانی گەریلاوە ڕاگەیاند ، لە ڕاگەیاندراوەكەدا سۆزیان دا كە بەردەوام بن لە خەبات و تێكۆشان دژی داگیركاری لە پێناوی ئازادیدا و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ

دەقی ڕاگەیاندراوەی  گەنجەكانی ئازادی: 

ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ویستی بە هەموو ڕێگەیەکی شەڕی تایبەت ڕێبەر ئاپۆ تەسلیم بکات، بەڵام لە هەموو کاتێکدا ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی سەردەم لە ژێر هەموو سەختێکدا ڕادیکاڵترین و دەستبەجێترین هەڵوێستی بەرز کردەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک مێژوویەکی پیسی هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٦ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ژەهری خستە ناو جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، تەنانەت ئەمڕۆش نازانین لە ئیمرالی چی ڕوودەدات، ٢٢ مانگە هیچ کام لە پارێزەرەکان و نە لە بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵیدا کۆنەبوونەوە.

دوژمنانی مرۆڤایەتی بە کۆمەڵکوژی و خوێنڕشتن وەڵاممان دەدەنەوە و جەستەی ڕێبەری ئێمە ژەهراوی دەکەن.
ئەمە شتێکە نە عەقڵمان و نە ویژدانمان قبوڵ ناکات.
ڕق و کینەی گەنجان گەیشتۆتە لوتکە، ئیتر شوێن بۆ سەبر نەماوە، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێپێوان و چالاکیی و ناڕەزایەتی بەدی نایەت، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە شەڕی گەریلا و خەباتی چەکداری مومکینە، ئێمە تەنیا دەتوانین بە لێدانی داگیرکەران ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین
هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە وەک گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شکۆی ئێمە ڕێبەرەکەمانە، کەس ناتوانێت دەست لە شکۆمان بدات، ئەو دەستانە دەبڕین کە دەست لە شکومان دەدەن.
ئێمە وەک گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دەچینە پاڵ هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە بەشداری خەباتی گەریلا دەبین.
لە کۆتایدا ئەمە بە هەموو لایەک دەڵێین، با دۆست و دوژمن بزانن، کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات، هەروەک چۆن دەیان گەنج لە سەرەتای پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا ئاگریان لە خۆیان بەردا و بازنەی ئاگریان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد، ئێستاش ئەو ئاگرە دەبین و دوژمنی مرۆڤایەتی لەو ئاگرەدا دەسوتێنین.
ئێمە ئەمە بە دوژمن دەڵێین، کردارەکانتان دەبێتە بەڵایەک بۆتان و باجێکی قورس بۆ ئەمە دەدەن.
بانگەوازێکمان هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە شکۆیان هەیە، وەرن ئاگاداری شکۆتان بن.
بژی سەرۆک ئاپۆ
بژی پارتی کرێکارانی کوردستان
بژی خەباتی چەکداری دژی داگیرکەران

هاوبەشی :