سیناریۆکان وەک یەکن و تاوانباریش یەک تاوانبارە

257
0
هاوبەشی :

ڕێگا و ڕێباز

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، رایگەیاند: کۆمەڵکوژیەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ کێ کردی؟ تەقەکەرەکە کێ بوو؟ کە کوژرا لەزینداندا، لە بنچینەدا هێرشەکە لە دژی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان هەڤاڵ سارا ئەنجام درا، ئێستا دەبینین، کە هێرشەکە لە دژی ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، هەڤاڵ ئەڤین ئەنجام دراوە لە ناوەندی پاریسدا سیاسەت و هزری فاشیستی هێرش دەکاتە سەر شۆڕشگێڕێکی کورد.

ڕونیکردەوە ئەوان زەحمەتی نابینن بۆئەوەی بۆیان رونببێتەوە کێ کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسی ئەنجامداوە، سیناریۆکە هەمان سیناریۆیە لە ٢٠١٣دا، کە وتیان، تورکێکی نەخۆشکەوتوو کردەوەکەی ئەنجامداوە، پاشان وتیان، کە مردووە و ڕوونیان نەکردەوە چۆن مردووە، ئێستا هەمان شت دەڵێن، پیاوێکی فەڕەنسی نەخۆش کارەکەی کردووە، دەڵێن، گرێی دەرونی هەیە، بەم وشانە هەوڵ دەدەن دۆخەکە تاریک بکەن ئەم گەڕان و هەوڵانە بەتاڵن بەو درۆیانە ناتوانن باوەڕ بە کورد و مرۆڤایەتی بکەن بۆچی ڕەگەزپەرستێک تەنیا هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵە و کارگە کوردییەکان؟ لەکاتێکدا دەیتوانی هێرش بکاتە سەر بیانیەکانی دیکە.

پرسیویشیەتی، نەخۆشێک، کە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە زیندان ئازادکراوە و چارەسەر نەکراوە، ئەو پیاوە زیندانی کراوە و ئاشکرایە، کە لەزیندان مەشقی پێکراوە و بێشک دوای دەرچوونی لە زیندان لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە چاودێری کراوە، بەڵام ڕێگری لێنەکرا و ڕێگەی پێدرا کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات.

ئەو گومانەکانی زیاتر دەکات بەبیری دەهێنیتەوە: دەوترێت، کە بکوژەکە بە ئۆتۆمبێلێک هاتووە ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕوانی کردووە، بەڵام، کە وڵاتپارێزانی کورد بکوژەکەیان دەستگیرکردووە  ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە، بکوژەکەش بەو شێوەیە لە لایەن کوردەوە گیرا و ڕادەستی پۆلیس و دەوڵەتی فەڕەنسا کرا بێگومان ئێستا کۆمەڵگەی کوردی بە تەواوی لە ٥٠ ملیۆن کورد لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە و دۆستەکانی کورد و هێزە دیموکراتییەکان و هێزە ئازادیخوازەکان و هێزەکانی سەرانسەری جیهان و لەم ڕوداوە دەکۆڵنەوە و داوا لە حکومەتی فەڕەنسا دەکەن ئەوانەی لەم ڕووداوەدا تێوەگلاون و ئەوانەی پلانی ئەو کارەیان داناوە ئاشکرا بکرێت.

هاوبەشی :