بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ( HARANA ) لە ئێران ، كۆماری پەت و سێدارەی ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ گەورەترین سزایی سێدارەی بە سەر هاوڵاتیانی ئێران جێبەجێ كردوە.
ڕێكخراوی مافی مروڤ هارانا ئاشكرای كرد كە ڕژێمی ئاخوندی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ تاوانی گەورەی دەرهەق بە تەواوی نەتەوە و كەلتور و مەزهەبە جیاجیاكانی ئێران كردوە و سزای لە سێدارەدانی دژی خەڵكی وڵاتپارێز و ئازادیخوازی بە بەرفراوانی جێبەجێكردوە.
HRANAی ئێرانی ڕایگەیاند ئەو دەوڵەتە دژە مرۆڤایەتیە زیاتر لە ٥٦٥ کەسی لە سێدارە داوە، لەوانە ١١ كەسیان ژنن و ٥ كەسیان تەمەنییان لە ژێر تەمەنی ١٨ ساڵیەوە بووە