ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٨ لە شاری کۆیە شاندێكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان بۆ بەشداری مەراسیمی پێنجەمین ساڵیادی شەھید مامۆستا ھێرش سەردانی گۆرستانی شەھیدانی کۆیەیان كرد. لە مەڕاسیمەكەدا بنەماڵەی شەھید مامۆستا ھێرش عومەر و ھاورێ یانی و ژمارەیەکی بەرچاو لەچالاکوانان و بنەماڵەی شەھیدانی ١٧ شوبات بەشدار بوون.
مامۆستا هێرش کەلە خۆپێشاندانەکان بۆ ئازادیی و داد پەروەری بەدەستی هێزه ئەمنییەکان لەقەزای کۆیە شەھید کرا ـ لەمەراسیمەکەدا شاندێکی تەڤگەری ئازادیی وێرای پشتیوانیان بۆ بنەماڵەی شەھید ھێرش داخوازیاری بەسزاگەیاندنی دادپەروەرانەی تاوانبارانی ئەدۆسیەیەن.
هەر لەمەڕاسیمەکەدا وتاری مامۆستایانی ناڕازی و چالاکوانان و چەند کەسایەتیەک خوێندرانەوە جەخت لەوەکرایەوە دەبێت دادگا بەئەرکی خۆی رابێت و سەربەخۆی خۆی چیتر نەخاتە ژێر رسیارەوەو تاوانباران بەسزابگەیەنرێن.