بانك ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا، بە گرتنەبەری چەند ڕێگایەك ڕۆژی پێنج شەممە نرخی دیناری عێراقی بەرز دەكاتەوە

350
0
هاوبەشی :
بانکی رافیدەین عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ، ڕێكەوتی ٢٨ دێسەمبەری٢٠٢٢ ، بڕیاریداوە لە ڕۆژی پێنج شەممەوە، واتە بەیانی چەند ڕێگاو شوێنێك دەگرێتە بەر بۆ هێنانە خوارەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی
ئەمڕۆ ٢٨ ی دێسەمبەری٢٠٢٢ بانکی رافیدەین ناوەندی لە راگەیاندنێکدا  دەست بە جێبەجێکردنی چەند ڕێگەیەك دەکات بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بە ئەندازەی گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ ١٤٥ هەزارو ٥٠٠ دینار، پێشتر لە ٢٢ ی دێسەمبەری ٢٠٢٢ بانكی ڕافیدەین رایگەیاند کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٥٠٠  دینار دەفرۆشێت بە گەشتیاران، بەم هەنگاوە ١٠ دیناری تر لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێنێت.
بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند هەركەسێك كە گەشت دەكات بۆ دەرەوەی عێراق بە مەبەستی كێشەی تەندروستی ، خوێندن ، حەج كردن و عەمرە و گەشتیاری ، پارەی عێراقیان بۆ دەگۆڕنەوە بە دۆلار تا بڕی ١٠٠٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ هەر گەشتیارێك كە دەیەوێت بۆ ئەو مەبەستانەی باسمان كرد گەشت بكات ئەو بڕیارە دەیگرێتەوە.
ئەم بڕیارە بانكی ناوەندی دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز بوەوە و دیناری عێراقی نرخەكەی زۆ ر دابەزی و بڕەكەی گەیشتە ١٦٠ هەزار دینار بۆ هەر١٠٠دۆلارێك .
هاوبەشی :