کاڵکان: پێویستە ئێمە بەرەو ئیمرالی بڕۆین
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، “پێویستە مرۆڤ بەرەو ئیمرالی بەڕێ بکەوێت. دەبێت لەوێ ناڕەزایەتیی زیاتر نیشان بدرێت”.
“سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن. لێدوان و ڕاگەیاندراویش هەیە، بەڵام تا ئێستا لایەن و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخە هیچ شتێکی ڕوونیان نەگوتووە. چالاکیی پەرلەمانتارانیش هەیە، کە دەیانەوێت بچنە ئیمرالی و ڕێبەر ئاپۆ ببینن. لەبەردەم وەزارەتی داد دەستیان بە چالاکی کردووە، ناونیشانی چالاکییەکەیان ڕاستە. پێویستە مرۆڤ بڕوات بۆ ئەو ناونیشانانە، چونکە ئەم ڕێکخراوانە زانیاری بڵاو دەکەنەوە. هەم زانیاری بڵاو دەکەنەوە و هەم ڕێگە نادەن پارێزەران و بنەماڵەکان بچنە ئیمرالی. دەتوانین بڵێین، لێرەدا فرتوفێڵێک هەیە. بۆیە پێویستە ئەم چالاکییانە زیاد بکرێن و پێداگری لەسەر داواکارییەکانیان بکەن و گوشار بخەنە سەر ئەو دامەزراوانە، کە هاتوچۆی ئیمراڵی ڕێکدەخەن، نزیکەی دوو ساڵە، ٢١ مانگ تێپەڕیوە. پەیوەندی نیە، زانیاری نیە. ئەمە قبوڵ ناکرێت. نابێت کەس چاوەڕوانی ئەوە بکات کە گەلی کورد بەم بابەتە ڕازی دەبێت.
لەوانەیە بارودۆخێکی مەترسیدار هەبێت
هەندێک لە ڕێکخراوەکان و سی پی تی ڕەخنەیان لێگیراوە. دەیانتوانی ڕاگەیاندراو و لێدوان بدەن. ئەوان دەڵێن، ئێمە یاسا و رێسامان هەیە، ئێمە ڕێکخراوین. بەڵێ، ئێمە ڕێزیان لێ دەگرین، ئێمە ناڵێین با یاساکانی خۆیان بگۆڕین و بەپێی خواستی ئێمە کار بکەن، بەڵام گەلێکی ٤٠ ملیۆن هەیە، ئەمە ئیرادەی گەلە، شەڕ دەکات، ناخوات و ناخواتەوە. ئێمە لەو پێناوەدا ٤٠ هەزار بۆ ٥٠ هەزار شەهیدمان داوە. ئێمە ئەمڕۆ لە نیگەرانیی زۆر گەورەداین. ئەگەر ئەم دەزگایە دوو وشەی بگوتبایە، دۆخەکەی ڕوون بکردایەتەوە ئەم دۆخە نادیارەی نەهێشتایە، ئایا ئەوە دەبووە هۆی ئەوە گوشارێکی زۆر لە یاسا و رێساکانی بکات؟.
لەلای ئێمەوە، ئەوە ڕوون نییە. ئێمە بەو شێوەیە لێکیدەدەینەوە. ئەگەر بارودۆخێکی مەترسیدار نەبێت، نابێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت. ئەگەرنا ئەوە یانی حاڵەتێکی مەترسیدار هەیە. ئەمە تووڕەیی، خەم و نیگەرانیمان زیاد دەکات. کۆمەڵگا هەستیاریی هەیە و گرینگە. کۆمەڵگایەک لە دژی سی پی تی هەیە، ئەوە کۆمەڵگەیە نە ڕێکخراو، دەزگا و ڕێکخستن نییە، کۆمەڵگایەک هەیە و ئەم کۆمەڵگایە لە ژێر جینۆساید و سڕینەوەدایە.
پشتیوانی لە کۆمەڵکوژییەکە دەکەن
دامەزراوە ئەوروپییەکان لە جیاتی ڕوونکردنەوە و چەسپاندنی یاسا لە تورکیا پشتیوانی لەو هێرشانە دەکەن، کە تورکیا ئەنجامی دەدات. لە ئەڵمانیا، یان شوێنەکانی تر هێرش دەکەنە سەر ماڵی کورد. ئەگەر ئەمانە ئەوە بکەن ئەوا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەموو شتێک دەکات، بۆیە دەبنە شەریک و هاوبەش لە تاوانانەدا. دامەزراوە ئەوروپیەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا، سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤ دەستوەردان لەم شتانەدا ناکەن. بارودۆخێکی یاسایی هەیە. ئێمە هەمیشە وتوومانە ئەمە بە مانای پشتگیریکردنی کۆمەڵکوژییە و دووبارەش دەیڵێینەوە. ئەو گۆشەگیرییە هێرشێکی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارانەیە. بەپێی هیچ یاسا و پێوەرێکی یاسایی و ئەخلاقی کار ناکەن و درێژە بەم دۆخە دەدەن. ئەوروپاش دەبێت بە هاوبەش لەمەدا، لەوانەش هانی بەردەوامیدانی ئەو دۆخە بدات، ئێمە نازانین. ئێمە لەو بوارەدا شک و گومانمان هەیە.
ئێمە تێکۆشان زیاتر و گەشتر دەکەین
ئێمە تێکۆشان زیاتر دەکەین. لەم بارەیه وه زۆرێک لەدامودەزگاکان بانگەوازیان بڵاوکردەوە. لە دەرەوەی وڵات و لە هەر چوار پارچەی کوردستان جموجۆڵ هەیە. باکوری کوردستان و تورکیا لە ناو هەوڵ و تێکۆاشندان، ڕێبەرایەتی لە تورکیایە، لە باکوورە، پێویستە مرۆڤ بەرەو ئیمراڵی بڕوات، پێویستە لەوێوە ناڕەزایەتی نیشان بدرێت. ئێمە سڵاو لە تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە دەکەین. ئاستێکی گەورەی هۆشیاری و تێکۆشان هەیە. پێویستە تێکۆشان پەرە پێ بدرێت. پێویستە گوشار بخەینە سەر ئەو هێزانە، کە یاساکانی خۆیان جێبەجێ ناکەن. دەبێت ڕاستی ڕێبەرایەتی بە گەل و گەنجان و ژنان بڵێن. دەبێت تێکۆشان بۆ خاوەنداریکردن لە رێبەری ئاپۆ و تێکۆشان بۆ تێگەیشتن لێی زیاتر و بەهێزتر بکەین. من ئەم بانگەوازە دووبارە دەکەمەوە.
بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا
شەڕی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە مانگی نۆیەمدایە. ئامارەکانی شەڕ بڵاوکرانەوە. شەڕ بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە. چالاکییەکان لە گەڤەرەوە تا ئیستەنبول بەردەوامن. پێش هەموو شتێک سڵاو لە بەرخۆدان لە دژی ئەم تێگەیشتنە فاشیست و بکوژ و سیاسەتە فاشیستانە و پاکتاوکارانەیە دەکەم. لەسەر ئەم بنەمایە بە تایبەتی سڵاو لە گەریلاکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەکەم و جارێکی دیکە پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێ دەکەم. شەڕەکە لە ساڵی ٢٠٢٣شدا بەردەوام دەبێت. ئەوانەی دەیانویست ئەنجام بەدەست بهێنن لە هەفتەیەک، یان دوو هەفتەدا، ئەوە چەند مانگ و ساڵیش تێپەڕی، بەڵام هیچیان بە دەستنەهێنا. ئێستا ئەوان بێچارەبوون. ئاماری ساڵانە و مانگانە هەیە. بەم دواییانە، ئاماری جەنگی ٨ مانگی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە. ناوەندی فەرماندەیی چەندین لێدوانی لەبارەی دەرئەنجامەکانی شەڕەکەوە داوە و پێشتر لەسەر هەڵسەنگاندنەکانمان لێدوانمان داوە. یەکەم، پلانەکەیان شکستی هێنا، دووەم، گیریانخوارددووە. سێیەم، کەوتوونەتە ناو دۆخێکی خراپەوە. نازانن چی بکەن، دەیانەوێت بکشێنەوە، بەڵام ناتوانن بکشێنەوە، بەو هۆیەوە گورزی قورسیان لێ دەدرێت. بە حسابی خۆیان و بۆ ئامانجەکانیان لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە هێرشێکیان دەستپێکرد و لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بە ئامانجەکەیان بگەن و بکشێنەوە، لەبەر ئەوەی ئەوەندە درێژەی کێشا، ئێمە ووتمان، ئەوان ناتوانن سەربکەون. بۆیە بە ناچار لە زۆر شوێن هەڵاتن. ئەوان نەیانتوانی ئەو داگیرکارییە ئەنجام بدەن، ئەوان هێشتا گورز و لێدانی زۆر قورس دەخۆن. لە قۆناغی داهاتوشدا ناچار دەبن ڕابکەن.
دەرئەنجامەکانی شکستە
بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، چەکی کیمیایی و بە ئەنجامدانی هەموو جۆرە تاوانێکی جەنگی شەڕ دەکەن، لەبەر ئەوە ئێمە وتمان، ئەوانە بۆ ئەوە دەکەن خۆیان لە شەڕ ڕزگار بکەن، ئێستا ڕاستیەکە ڕوون و ئاشکرایە. ئەم شتانە لە ئەنجامی شکستهێنانانە. چەندین هاوڵاتی مەدەنی لە ڕۆژئاوا کوژراون، لە شەنگالەوە تاوەکو مەخموور هێرشیان ئەنجام دا، ئەمانە دەرەنجامی ئەمەن.
ئەوان هێرشیان کردە سەر میدیاکان و چاپەمەنییەکان، ئێوە دەبینن، کە هێرشیان کردە سەر هونەرمەندان. ئەوان ئەمڕۆ هێرش دەکەنە سەر سیاسەتی دیموکراتیکیش. هەموو هاوسەرۆکانی شارەکانی دەبەپەیان دەستگیرکرد. ئەوان هێرش دەکەنە سەریان گوشار و ئەشکەنجە زیاد دەکەن، سیستمی ئەشکەنجەدان و جینۆساید قورستر دەکەن. بۆچی ئەم کارانە دەکەن؟ چونکە لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین شکستیان هێناوە.
ئەگەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە شەڕی دژ بە گەریلاکان لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا سەرکەوتوو بوایە، ئەوا هێرشی نەدەکردە سەر میدیا و هونەرمەندان و ژنان ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەستگیرنەدەکران، بەتایبەتی لە ئیمراڵی هێرشیان کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ و ئەوەش بە نزیکەیی وەک تۆڵەکردنەوە بوو، هێرش دەکەنە سەر ژنان، چونکە هەموو ڕوخساری دەستدرێژکارانە و هەراسانکەرانەیان ئاشکرا دەبێت، دەمامکەکانیان یەک لە دوای یەک هەڵدەماڵدرێت.
هەندێک هێز لە دەرەوە پشتگیری تورکیا دەکەن
نەک هەر ئەوە، لە دەرەوەش پشتیوانیان لێدەکرێت، یەک لە دوای یەک کۆدەبنەوە. لەڕاستیدا بۆ ڕزگارکردنی تورکیا ڕوسیا لەلایەک و ئەمریکاو ناتۆش لەلایەکی ترەوە پشتیوانیی تورکیا دەکەن. هێرشەکان لە ئامەد و هێرشەکانی ئەڵمانیا هاوتەریبن، ئیدارەی ئاکەپە و مەهەپە و ئەڵمانیا هیچ جیاوازییەکیان نییە. دەیانەوێت ئاکەپە و مەهەپە ڕزگار بکەن. هێرشێکی ئاوا هەیە ئاکەپە و مەهەپە بە شەڕ لە زاپ و مەتینا هەوڵیان دەدا گەریلا تێکبشکێنن و هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوا و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنن و لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە فێڵ و تەڵەکەوە هەڵبژاردن ببنەوە، بەڵام بە بەرخۆدانی زاپ پلانەکانیان تێکشکێنرا. بەرخۆدانیش ڕێگەی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نەدا تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، ئەو بەرخۆدانە ڕێگەی نەدا هێزە دەرەکییەکان لە جیاتی ئاکەپە و مەهەپە دەسەڵاتی فاشیستی نەرم ببێتە دەسەڵاتدار.
سیستەمەکە لێرەدا بە بنبەست گەیشتووە
ئەمەش بنبەستێک دروست دەکات. بنبەستی سیستمە لە تورکیا و سوریا. ئەمە بارێکی بونیاتنانە، بەڵام لەگەڵ ڕێڕەوی نەرمدا وا دەریدەخەن، کە بنبەستانە تێدەپەڕن و دەڵێن، ئێمە ئیدارەیەکی نوێمان هێناوە. پەکەکە ڕێگە بەوە نادات. بێگومان هەموو کەس بێچارەیە، بەڕاستی بنبەستەکەش قووڵتر دەبێتەوە. ڕوون نییە چی ڕوو دەدات. گەریلاکان نەیانهێشت تەمەنی فاشیزم درێژبکرێتەوە. ڕێگەی نەدا فاشیزمی نەرم دەست پێبکات. دەبێت ئەڵتەرناتیڤێک دروست ببێت بۆ ئەوەی تورکیا بەرەو دیموکراسییەکی ڕاستەقینە بڕوات. ئێمە هەموو جارێک هەڵسەنگاندمان بۆ کرد. دەرگای هەدەپە و هاوپەیمانی ڕەنج و ئاادی هەمیشە کراویە. کاتێک ئاکەپە و مەهەپە بڕوخێت، نابێت هێزێکی وەک جەهەپە شوێنکەى بگرێتەوە. چونکە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوانیاندا نییە. گۆڕانێک لە تورکیا پێویستە. ئەو گۆڕانە بە دیموکراسی ڕاستەقینە دەکرێت.
دەبێت سەرکەوتنی گەریلا بپەڕێتەوە بۆ هەموو ناوچەکان
کەواتە چی پێویستە لێرە؟ دەبێت چی بکرێت؟ کاتێک ئەم ڕاستییە دەبینین، پێویستە زیاتر تێبکۆشین، پێویستی بە یەکگرتنی زیاترە. ئەگەر ئەو هێزانە، کە بە هێزە دیموکراتییەکان دەڵێن، بەڕاستی من دیموکراتم، ڕاست و دروست بن، پێویستە یەکبگرن و بۆ ڕووخاندنی فاشیزم تێبکۆشن. دەبێت سەرکەوتنی گەریلاکان، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیان لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا تێکشکاند، لە هەموو کوردستان تێکیان شکاندن، بە تێکۆشانی سیاسی، خەباتی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی ئایدۆلۆژی، هونەر و ئەدەبەوە بڵاو ببێتەوە. دەبێت لە هەموو ناوچەیەکدا وەربگۆڕێت بۆ سەرکەوتن. بۆ ئەو مەبەستەش خەباتێکی ڕێکخراوتر و هەمەلایەنتر پێویستە. بێگومان دەبێت ئەم هەڵمەتەی هەڵبژاردن وەک خەباتێک ڕەچاو بکرێت. ئەمە دەبێت بەبارودۆخی سیاسی و سەربازییەوە گرێ بدرێت. جگە لەمانە، هیچ هەڵبژاردنێکی دیاریکراو نیە و نابێت. ئەوانەی بەمشیوەیە نزیک نەبنەوە و هەڵسەنگاندنی دروستی بۆ نکەن ناتوانن هیچ کارێک بکەن، ناتوانن سەربکەون. بەپێچەوانەوە دەچنە ناو گەمەی فاشیزمەوە، کەواتە ئەمە ئەو شتەیە، کە پێویستە ئێستا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی تێکۆشان زیاتر بکرێت، یەکگرتووتر بێت، دەبێت ئەم جیابوونەوە و دابەشبوونە بوەستێنن، شتە بچووکەکان نابێت ببنە کێشە. هاوپەیمانی و پەیوەندی و یەکڕیزیی لە بزووتنەوەی ژنان و بزووتنەوەی گەنجان و سیاسەتی دیموکراتیدا زیاتر پەرە پێ بدرێت. پێویستە بەرخۆدانی گەریلا و زیندانەکان زیاتر بپارێزرێت. پێویستە لە دژی ئەو هێرشە فاشیستانە تێکۆشانێکی زیاتر ئەنجام بدرێت.
هێرشەکانی ئەوان سەلماندنی تێکۆشانە
فاشیزم هێرش دەکات. ئەگەر گوشار و هێرش نەکەن دەبێت گومانیان لێبکرێت. ئەگەر دیکتاتۆری فاشیست هێرش نەکات دەبێت ئێمە لە دۆخی خۆمان بە گومان بین. بەو واتەیە دێت کە من وەک پێویست ناتوانم ئەرکی دژە فاشیستی خۆم جێبەجێ بکەم. لەو رووەوە دەبەپە، هەدەپە، نەچەمە، راگەیاندن، بزوتنەوەی ژنان، گەنجانی تورکیا، هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکان با نیگەران نەبن لەوەی هێرش دەکرێتە سەریان. بە پێچەوانەوە سەلماندنی تێکۆشانی ئەوانە. ئەوان لە سەر رێگە راستەکەن. ئەنجا دەبێت چی بکەن؟ دەبێت بزانن کە لەسەر رێگەی راستن، هەربۆیە دەبێت زیاتر پەرە بە تێکۆشان بدەن. دەبێت زیاتر تێکۆشان بکەن. ئێستا هاوسەرۆکانی دەبەپە زیندانین؟ دەبێت لە بری یەک کەس پێنج کەس بچن و بەکردەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. هونەرمەند دەستگیرکراون، دەبێت ٥-١٠ گەنج بچن و ئەرکی خۆیان بەجێبگەیەنن. راگەیەندن داخراوە، ژنان دەستگیرکراون، دەبێت جێگەیان بە زیاتر پڕ بکرێتەوە. پێویستە زیاتر بەشداری لەو تێکۆشانی دژە فاشیستە بکرێت و زیاتر بپارێزرێت. هزر و سیاسەتی فاشیست، داگیرکەر، قڕکەر کە لە تورکیا ریسوا بووە، بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵە رێگریی لێکرا و بەرەو رووخاندن دەچێت. دەبێت دەرفەتی خۆکۆکردنەوەی پێنەدرێت. ئێستا دەبێت ئێمە ئەوە لە ناومێژوودا لە گۆڕ بنێین. بۆ لە گۆڕنانی لە مێژوودا چیتان لەدەست بێت دەبێت بیکەن. پێویستە هەموو جۆرە تێکۆشانێک پێکەوەبەڕێوە ببرێت. تێکۆشانێکی بەم جۆرەیە کە دەتوانێت رێگە لەبەردەم تورکیا بکاتەوە، ئەوانەی دەڵێن “بە راستی دیموکراتم، لە تورکیا داوای دیموکراسی دەکەم” دەبێت پشتیوانی لەم تێکۆشانە بکەن. دەبێت ئەو فاشیستانە نەکەونە ئەو گەمانەی دەسەڵاتداری. لە راستیدا بۆ هێزەکانی دەرەوەش تاقیکردنەوە هەیە. تاقیکردنەوەی راستەقینە بۆ کۆمەڵگای تورک و کۆمەڵگای کوردە.
لە کاتێکی زۆر هەستیارداین
ئێمە لە سەردەمێکی زۆر هەستیارداین. هەر بۆیەشە تەیب ئەردۆغان بەردەوام دەڵێت “ئەم رۆژانەیان خۆشترن”. ئێمە بەراستی پێویستمان بەوەیە تێبگەین کە چی روودەدات. دەبێت ئێوە ئەوە باش ببینن. لەبەر ئەوەی هەموو شت ئەگەری هەیە رووبدات، ئەگەری هەیە هێرشی دژوارتر بێنەئاراوە. ئەگەری هەیە کودەتا، پیلانگێڕی، کۆمەڵکوژی رووبدەن. دەبێت بۆ ئەوانە ئامادەبین. دەبێت ئێمە تێکۆشانی دژە فاشیزم بە شێوەی رێکخراوتر لە ناو یەکگرتوویدا بەڕێوەببەین، دەبێت زیاتر خۆڕاگری بکەین. دەبێت هەموو شوێنێک بکەینە گۆڕەپانی بەرخودان. ئەو هەڵوێستە بە دڵنیاییەوە تاکە هەڵوێستی دروست، شۆڕشگێڕیی و دیموکراتیکی وڵاتپارێزییە. تەنیا ئەو هەڵوێستە دەیباتەوە، هەڵوێستی دیکە بوونی نییە. ئێمە لەو بڕوایەداین، ئەو هەڵوێستە کاریگەرتر دەبێت، روودەدات، بەرفراوانتر دەبێت. دەبێت ئێمە ئەو بەرخودانە گەورەتر بکەین، بۆ ئەوەی مانگ و هەفتەکانی بەردەممان، بیگۆرین بە سەردەمێک کە فاشیسزم لەناو دەبات، گۆشەگیر تێکدەشکێندرێت، دیموکراسی، ئازادی و یەک لە گەورەترین سەرکەوتنەکانی مێژوو بەدەست دەهێنرێت. بۆ ئەوەی ئەنجامێکی لەو جۆرە بەدەستبهێنرێت، من داوای بە رێکخستنبوونی یەکگرتووانە لە هەموو کەس دەکەم.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی عەممان
عەممان شوێنێکی هەستیارە. دەزانین کە هێرشەکانی داعش لەوێوە رێکخران و ئەنجامدران. کۆبوونەوەی عەممان کۆبوونەوەی بەناوبانگە. سەدەیەک بەر لە ئێستاش رۆڵێکی بەو جۆرە لە دیزاینکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئوردون بەخشرا. بەسەر ئوردندا جێبەجێیان کرد، بەریتانیا و فەرەنسا ئەو کاروبارانە بەڕێوەدەبەن. لەبەر ئەوە سەدەیەک بەر لە ئێستا لە ساڵی ١٩٢١دا، لە قاهیرە کۆنفڕانسێک هەبوو. هیوادارین کە ئەم کۆبوونەوەیەی عەممان وەک ئەوەی قاهیرە نەبێت. ئەو کۆبوونەوەیە ئەم سەدەیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەم جۆرەیە شکڵ پێدا. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەم ئاستەدا ئەوەندە پارچەکراوە تاڵانکاری و فەرهود و بە بیرکردنەوەی بەم جۆرە فاشیستی، نەتەوەپەرستی، ئایینی و رەگەزپەرستی رووبەڕوو کراوەتەوە. ئەم سەدەیەی دوایی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە سەدەی کارەسات. لە ئەنجامی ئەو دیدارانەدا ئەو شتە روویدا.
کۆنفرانسی قاهیرە.. قڕکردنی کوردانیش لەوێ پلانی بۆدانرابوو. تا ئەو کاتەش رێگەیان بە کورد دەدا. ئەو بیرکردنەوە و سیاسەتەی کە بە نەبووی دانا و ویستی لەناوی ببات لەوێوە سەریهەڵدا. دوای ئەوە مامەڵەکردن هەنگاو بە هەنگاو گۆڕدرا. کۆمەڵکوژی سەد ساڵەی کوردان بەم جۆرە ئەنجامدرا.
بۆچی کوردی تێدا نییە؟
زۆر شت ئەو دۆخە دەخاتە بەرچاو. کوردی تێدانییە. بۆچی تێیدا نییە؟ ئەمە ئەو شتەی لە ئێمەدا وشیار کردەوە، ناوەکەی کۆبوونەوەی دووەمی عێراقە. گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی عێراقەوە دەکرێن. بەڵێ عێراق لە خۆیدا هیچ کێشەیەکی نییە. لە عێراق کێشەکانی دەسەڵاتداری، دەوڵەتپارێزی و سیستم بوونیان هەیە. دەوڵەمەندی کێشەیەکە. دەوڵەمەندی ماددی، دەوڵەمەندی کولتوری، فرەرەنگی و فرە زمانییەکەی دەبێتە کێشە. ئەمەش بە هۆی سیستمی دەسەڵاتدار، دەوڵەتپارێز، کۆلۆنیالیست، عەقڵیەت و سیاسەتەوەیە. جیالەوە هیچ کێشەیەکی تر بوونی نییە. بۆ نمونە لەم رووەوە نیوەی کێشەکانی عێراق بە کێشەی کوردەوە بەستراونەتەوە.
ئەوەی پێی دەوترێت کێشەی سنووری عێراق کێشە کوردستانە. کێشەی ئێران کێشەی کوردستانە، کێشەی تورکیا کێشەی کوردستانە، کێشەی سوریا کێشەی کوردستانە؛ کێشەی کوردستان دابەشکردن و لەت لەت کردنە. لەوێ کێشەی کورد تاوتوێ دەکرێت، بەڵام کوردی تێدا نییە. بۆجی تیایدا نییە؟ بۆچی کەجەکەیان بانگهێشت نەکرد؟ بۆچی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریایاین بانگهێشت نەکرد؟ ئەگەر ئەو کۆبوونەوە بۆ بەرەوپێشبردنی شەڕ لە دژی داعس بوو کە لەم ماوانەی دواییدا ئەنجام دەدرێت، ئەو کاتە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور-رۆژهەڵاتی سوریا، قەسەدە گەورەترین خزمەتی بە شەڕ لە دژی داعش کردووە و بەم جۆرە ئارامی سەقامگیری لە ناوچەکانی عێراق دابینکرد. دوای ئەوە عێراق توانیبووی موسڵ و شوێنەکانی تر لە دەست داعش دەربهێنێت، لەبەر ئەوە خۆبەرێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گەورەترین یارمەتیدەربوو بۆ ئارامی ئێستای عێراق. لەبەر ئەوەی بەهێزبوون، ئاسایش و ئارامی لە عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا، زیاتر لە هەمووان خۆبەڕێوەبەری باکور-رۆژهەڵاتی سوریا خزمەت و رۆڵی گێڕا. کەواتە بۆچی بانگهێشت نەکران، بۆجی کوردی تێدا نییە؟
ئێستا ئەمە بووەتە هۆکاری گومان و نیگەرانی ئێمە. بە رابردوو دەبەسترێتەوە. ئاخۆ دەخوازرێت کە بیرکردنەوە و سیاسەتێک دەخوازرێت کە عەقڵیەت و سیاسەتێک لەسەر بنەمای نکۆڵی و لەناوبردنی کوردان لە سەد ساڵی رابردوو نوێبکرێتەوە؟ گەر وادەکەن، دەبێت نەتەوەیەکگرتووەکان، فەرەنسا و دەوڵەتانی بەشدار باش تێبگەن یارییەکی مەترسیدار دەکەن. دەتوانین بەم جۆرە بڵێین. جیا لەوە چی بڵێین؟ ئەنجامی سەدە دیارە. چۆن کوردیان بێزار کرد؟ بەرخودانی سەدەی ئەوان لەبەر چاوە و دیارە. بەڕێوەبەری تورکیا چ زیانێکی بەرکەوتووە؟ بەڕێوەبەرانیان ماوە ماوە دەڵێن “زۆر تەنگمان پێهەڵچنراوە”. ئەوان بۆخۆیان کێشەکان ساز دەکەن.
وتمان ئەگەر هێرش بکەن شەڕ دەکەین
نەدەبوو بەم جۆرە بوایە. ئێمە بەتەواوەتی نازانین ئەنجامەکان چین. بۆ نمونە دەوڵەتی تورک بە دەیان هەزار سەربازی لە هەفتانینەوە تا خواکورک جێگیر کرد، هێرشێکی داگیرکەری ئەنجامدا. کێ بەرامبەر بەو داگیرکەرییە خۆڕاگریی کرد؟ کورد خۆڕاگری کرد. لێرە داگیرکەرییان تێکشکاند. لە زاپەوە ناچاربوون بەرەو مەتینا هەڵبێن. ئەو خاکە بە شێوەیەکی فەرمی وەک خاکی عێراق دادەنرێت. ئەوەی رێگریی لەو هێرشە کرد پەکەکە بوو. بۆچی ئەم هێزە؟ هێزەکانی عێراق لەبەرامبەر ئەو داگیرکەرییە، لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکان لە کوێ چ بەرخودانێکیان کرد؟ ئەوان باس لە کامە ئاسایش، پاراستن دەکەن؟ گۆڕەپانی پاراستنی مێدیامان هەیە. ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا رامانگەیاند. پێدەنێتە ٢١ەمین ساڵەوە. وتمان ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێرە شەڕ دەکەین، ئێمە هێشتاس لەسەر ئەو قسەیەی خۆمانین. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت. گەر بڵێن رێکدەکەوین و سەرکوتیان دەکەین، ئێمە هیچی لەسەر ناڵێین، بەڵام ئەوانیش دەکەونە ناو چاڵەکەوە. بە بچنە لای فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و لێیان بپرسن ئەو شەڕە چ ئەنجامێکی دەبێت؟ با لەوێوە بگەنە ئەنجام.
لەوێ بانگەوازیان ئاراستەی داعش کرد
مرۆڤ دەتوانێت بە روونی ئەمە دەرببرێت. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت. بۆ نمونە، لە میسرەوە تا وڵاتانی دیکە، لەگەڵ تورکیا لەسەر مێزی هاوبەش کۆبوونەوە. لەوێ بانگەواز لە داعش کرا. ئەوانەی دژی داعش شەڕیان کرد بانگهێشت نەکران. دەبێت هەندێک عەقڵیەت و سیاسەتی دیموکراتیک بەروپێش بچێت. ئەمە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاتس زۆر پێویستە. سیاسەتمەدار، رۆشنبیر و نوسەرانی عەرەب دەبێت هەندێک دیموکراتیک بن. لەبەر ئەوە دەبێت نەتەوەپەرستی تەنگی عەرەبی تێپەڕێنن، دەبێت ماف و بەهاکانی کۆمەڵگای کورد ببینن. بەراستیش دەبێت هاوپەیمانی پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب لەسەر بنەمایەکی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای برایەتی بەرەوپێش ببرێت. هەڵوێستی بەو جۆرەمان نەبینی، بەڵام ئەوان دەتوانن ئەمە بە ئاسانی بکەن. لەگەڵ داعش لەسەر مێز دانیشتن. لەگەڵ هاوکارەکانی داعش لەسەر مێز دانیشتن. گوایە گفتوگۆ لە بارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەکانی عێراق دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەو کوردانەی لەماوەی رابردوودا گەورەترین پشتیوانیان لە عێراق، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی کردووە، لەگەڵ کوردی ئازاد پەیوەندی ساز ناکەن. ئەو کاتە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن چارەسەر دەکرێن؟ چۆن لەو سیستمە رزگاریان دەبێت؟ ئەو پارچەبوون، داگیرکەری و کۆلۆنیالیزمە چۆن لەناو دەبرێت؟ جۆن ئازاد و دیموکراتیک دەبێت؟ کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورد، تورک، عەرەب، فارس چۆن لە یەکێتیدا دەژین؟ بە روانینی من پێویستە مرۆڤ هەندێک لۆژیکی بێت، باس بیر بکاتەوە. لەم رووەوە هیج شتێک بە روونی دیار نییە. ئێمە وردەکارییەکان نازانین، بەڵام گرنگی بەو دیدارانە دەدەین. هەوڵماندا بە وریاییەوە بەدواداچوونی بۆ بکەین، بەڵام ئەنجامەکان ئاشکرا نەکران، نەمانتوانی زۆر لێی تێبگەین، بەڵام وەک هۆشدارییەک دەتوانین بەم جۆرە باسی لێبکەین بۆ ئەوەی کەمتر هەستیاری دروست بکەن.
کۆمەڵکوژی مەرەش و رۆبۆسکی
کانونی یەکەم مانگی کۆمەڵکوژییەکانە. لەو کۆمەڵکوژیانە دواهەمینیان کۆمەڵکوژییەکەی ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١١ لە رۆبۆسکی. پێدەنێینە ١١هەمین ساڵیادیەوە. دواتریش کۆمەڵکوژی زیندانەکان هەیە. ٢٢ ساڵی تێپەڕاند. ئەوەی دیکەش کۆمەڵکوژی مەرەشە. لە نێوان ١٩-٢٤ی کانونی یەکەمی ٧٨. ٤٤ ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە. واتە ئەو کۆمەڵکوژیانە لە ساڵیادی ١١، ٢٢ و ٤٤هەمیندان.
لە سەردەمی کۆمەڵکوژی مەراشدا، لە کاتی کۆمەڵکوژی زیندانەکاندا بولەنت ئەجەڤیت بەرپرس بوو. تەیب ئەردۆغان کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ئەنجامدا، بە فەرمانی خودی تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرا. کەواتە زۆر ڕوونە. تەیب ئەردۆغان خۆی وتی ئێمە لە خەڵکی مەدەنیمان نەدا، وتیان لە باهۆز ئەرداڵمان داوە، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە باهۆز ئەرداڵیان گولەباران کردووە. پاشان کاتێک دەنگدانەوەی نەبوو، بێدەنگ بوون. ئەمجارەیان بە هەموو جۆرە فشار و هەڕەشە و باجێک هەوڵیاندا کۆمەڵگا لە دۆز و تێکۆشان دوور بخەنەوە. سەیرکەن ساڵان تێدەپەڕن، هەمان کۆمەڵکوژی بەردەوامیان هەیە. کۆمەڵکوژییەکان مێژووی جیاوازیان هەیە، شوێنی جیاوازیان هەیە، دەسەڵاتی جیاوازیان هەیە، بەڵام عەقڵیەت و سیاسەت وەک یەکن. دەبێت ئەمە ببینرێت. ئەمە عەقڵیەت، سیاسەتی فاشیست، ستەمکار و قڕکەرانەیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. کۆمەڵکوژی مەڕاشیش لەو عەقڵیەت و سیاسەتەوە دێت. کۆمەڵکوژی زیندان بەم شێوەیە ڕوویدا. کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی هەمان شتە. هەم هێرشی قڕکردن دژ بە کورد و هەم کۆمەڵکوژی دژی تورک لەم عەقڵیەت و سیاسەتەوە سەرچاوە دەگرن. دەبێت ئەمە ببینرێت، دەبێت لەم شتە تێبگەین. تەنها پەیوەندی بەم بەڕێوەبەریەی تورکیا نییە، ئەگەر سەرنج بدەیت، عەقڵیەت و سیاسەتێک لەم بەڕێوەبەریەدا هەیە. دەگۆڕێت، حکومەتەکان جیاوازن، بەڵام پراکتیکەکە وەک یەکە. دەبێت ئەمە ببینرێت. ئەمە زۆر زۆر گرنگە و بۆ لەناوبردنی ئەم عەقڵیەت و سیاسەتە، هاوکاری و پەرەپێدانی خەبات پێویستە.
ئەمە ئەرکی هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراسیەکان و گەل و چەوساوەکانە. تەنیا لە ڕێگەی خەباتەوە دەتوانین تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکەینەوە. دەتوانین عەقڵیەتی بکوژ و سیاسەت نەهێڵین. بەم هۆیەوە داوایان لێدەکەین هەستیارتر بن، بە دروستی تێبگەن، یەکگرتووتر بن، کاریگەرتر شەڕ بکەن. بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدانی ئەو سێکۆمەڵکوژیە دەکەمەوە .
ئێمە وەک بزووتنەوەیەک تێکۆشانمان بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانە و نەهێشتنی عەقڵیەتی و سیاسەتی قڕکەر کرد. لەم پێناوەدا هەزاران، دەیان هەزار شەهیدمان بەخشی. کاتێک کۆمەڵکوژی مەڕاش ڕوویدا، ڕێبەر ئاپۆ وتی، “هێرشەکە هێرشی عەقڵیەتی داگیرکەر و قڕکەری دژی پەکەکەیە. هێرشەکە دەستی پێکردووە و تا کودەتا بەردەوام دەبێت. لە راستیدا کودەتای ١٢ی ئەیلول دوای دوو ساڵ روویدا. چونکە ئەوانەی کودەتاکەیان ئەنجامدا و ئەوانەی کۆمەڵکوژی مەراشیان ئەنجامدا هەمان کەس بوون. هەمان عەقڵیەت و سیاسەت، هەمان ڕێکخستن، کۆنترگەریلای نێو دەوڵەت بوون. ئێمە زۆر باش ئەمە دەزانین، هەوڵماندا یادەوەری شەهیدان زیندوو بهێڵینەوە، باوەڕم وایە گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ، بۆیە لەمەودوا بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین. تێکۆشان لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەردەوام دەبێت. ئێمە شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییەمان لە خەباتی خۆماندا زیندوو ڕاگرت و بە زیندوویی دەیانهێڵینەوە.
لەبارەی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری
هەروەها ساڵیادی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریە. لە مانگی کانوونی دووەم دەستی پێکرد. هێرشێکی کۆمەڵکوژی بوو. لە راستیدا ئێمە ژماردمان. چوارەم بەم شێوەیەیە. لەسەر بنەمای “پلانی جموجووڵی لەناوبردن”، لە راستیدا لەسەر بنەمای عەقڵیەت و سیاسەتی جینۆسایدیقڕکردنی کورد و پلانی ستراتیژی؛ هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو بوو بۆ وێرانکردنی گەڕەکی وڵاتپارێزان. ئێمە ویستمان بەرەنگاری ئەم هێرشە ببینەوە، زیانەکان کەم بکەینەوە، ناوچەکانی هێرش تەسک بکەینەوە و بیانشکێنین. بەڕاستی تەسکمان کردەوە. لە زۆر شوێن هێرش دژی بەرخۆدانی ئێمە هەبوو. ئەگەر نا، هێرشیان دەکردە سەر هەموو پارچەکانی کوردستان. هێرشیان دەکردە سەر گەڕەکە کوردییەکان، نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێڕەکانی تورکیا. ئەم بڕیارە درا. بەڵام ئامادەکارییەکانمان کەم بوون. نەمانتوانی هەموو هێزمان کۆبکەینەوە. نەمانتوانی هەموو هێزمان بەکاربێنین. سنووردار بوو، بەڵام نەمانهێشت ئەو هێرشە گەورەیە زۆر کاریگەر بێت. تەسکمان کردەوە، بە تێپەڕبوونی کات بڵاومان کردەوە. ئێستا ساڵان تێپەڕیوە. واتە ٧-٨ ساڵ. سەرکەوتوو نەبوون. بە پێچەوانەوە کۆمەڵگا ئەم ڕاستییەی بینی. بینیمان بەرخۆدان ژیان دەبەخشێت، رۆحێکی نوێ دەبەخشێت، هۆشیاری دەبەخشێت، خەباتی رۆحی ئازادی گەشە دەکات. خۆبەخشی و کۆمەڵایەتیکردن زیاتر پەرەی سەند. پێویستە ئەمە بە باشی ببینرێت.
بەڵێ لە هەموو خەباتێکدا هەڵە و کەموکوڕی هەیە. پێویستە لە پراکتیکدا هەڵە و کەموکوڕیەکان بدۆزیتەوە و لێیان فێرببیت و خۆت نوێ بکەیتەوە. بەڵام لە روانگەی ئایدیۆلۆژی و ستراتیژییەوە خەباتیش گرنگە. پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە سەیری ئەم بەرخۆدانانەی خۆبەڕێوەبەری بکرێت. بەڵێ پرۆسەیەکی قورس بوو. خەباتێکی سەخت هەبوو، شەهیدمان هەبوو. با ئەمە ببینین؛ با سەیری هێرشەکانی ئێستای ئاکەپە-مەهەپە بکەین. با سەیری هێرشەکانی ٦ ساڵی رابردوو بکەین، با سەیری هێرشەکەیان بکەین بۆ سەر ڕۆژاڤا، لە هێرشەکەی دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە هێرشی دژی زیندانەکان. با سەیری هێرشەکانی باکور و تورکیا بکەین بۆ سەر گەلان، کورد و عەلەویەکان. بەبێ ئەم بەرخۆدانە، بەدڵنیاییەوە ئەم هێرشە لەسەر بنەمای لەناوبردنی تەواوەتی کۆمەڵگا و لە سەر بەرەوپێشبردنی قڕکردن لە هەموو ئاستەکاندا بەڕێوەدەچوو. سەرەتا بەرامبەری وەستایەوە، تێکیشکاند، لاوازی کرد. لە هەمووی گرنگتر، پەرەی بە رۆح، عەقڵیەت و ئیرادەی بەرخۆدان داوە. دەبێت بیبینین، دەبێت لێی تێبگەین. لە کۆتایی پرۆسەکەدا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، هێرشەکان شکستیان هێنا. ئەنجامێک دەرکەوتووە. بەڵێ ئێمە باج و شەهیدماندا، بەڵام عەقڵیەت و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەر تێکدەشکێت.
گرنگ ئەمەیە. گەلان رزگار دەبن، رێگە بۆ ژیانی ئازادی و دیموکرات دەکرێتەوە. دوارۆژمان رۆناکە، دوارۆژمان کراوەیە. بە راستی بەرخۆدانی قاڕەمانانەی چیاگەر، زەریان، محەمەد تونچ، ئاسای یوکسەل، زەمانی و سێڤێ ئەمەی خوڵقاند. بەم بۆنەیەوە بەرێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دەکەمەوە. جارێکی دیە هاوخەمی بۆ کەسوکاریان رادەگەیەنم. بەهایەکی گەورەیان خوڵقاند. ئەرکمانە کە ئەو بەهایانە بەباشی تێبگەین و بە راستی نوێنەرایەتی بکەین.
رۆژ بە رۆژ ئەمە زیاتر روون بووەتەوە. روون بووەوە و ئاشکرابوو کە چی روویدا، هەڵە و کەموکوڕییەکانمان بەهەمان شێوە بینران، بەڵام گرنگی مێژوویی بەرخۆدانی قارەمانانە، ڕۆڵی بەرخۆدان، ئەو بەهایانەی کە دروستی کرد و ئەو دەستکەوتانەی کە دروستی کرد، روون و ئاشکرا بوون. گرنگە لەم بابەتە تێبگەین. ئێمە بە بەرخۆدان رزگارمان بوو، لەگەڵ بەرخۆدان ژیاین، بە بەرخۆدان سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، سەردەکەوین. گرنگترین بەرخۆدان لە زستانی ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ بەڕێوەبرا. بەرخۆدانێکی قارەمانانە بوو کە لە جزیر، سور، نوسەیبین، شڕنەخ و گەڤەر پەرەی سەند. ئەوان لە ژیاندان. ئەوانەی بوونیان هەیە، ئەوانەن کە رێگا نیشان دەدەن ئەوانن. ئەم شەهیدانە هەمیشە لە خەباتی ئازادیدا، لە ژیانێکی ئازاددا، لە کوردستانێکی ئازاددا دەژیەنرێن.
عەلی حەیدەر دەرسیم و بەهارین کۆبانێ
ئێمە شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەل دەکەین. ئێمە لە ناوەڕاستی بەرخۆدانداین لە دژی هێرشی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەر. ئەم بەرخۆدانە لەسەر هێڵی قارەمانێتی، لەسەر هێڵی خۆبەختکردن بەڕێوەدەچێت. بە سەختی و ئازاری گەورەدا تێدەپەڕێت. ئەم خەباتە بە قوربانیدانی شەهیدان بەردەوامە. خەباتێک لەسەر هێڵی شەهیدان بەڕێوەچوو. لەسەر ئەم بنەمایە دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە ئازادی خۆمان بۆ درێژەدان بە بوونمان بەدەست دەهێنین. هیچ رێگایەکی دیکە نییە. لەبەر ئەم هۆکارەش هەموو رۆژێک دەیان چالاکیی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچن. گورز لە دوژمن دەوەشێنین. ئەمەش گرنگە. ئێمە شەهید دەدەین. ناوەندی هەپەگەمان راگەیەندراو بڵاودەکاتەوە. بەرخۆدانی شەهیدە قارەمانەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە ساڵی ٢٠٢٣دا جێپەنجەی خۆی بەجێهێشت. بەر لە هەموو شتێک جارێکی دیکە بە رێز و خۆشەویستیەوە یادیان دەکەمەوە. لە راستیدا هەڵوێستێکی هێزی سەروو مرۆیییان نیشان دا. جارێکی دیکە بۆ هەموو جیهانیان سەلماند کە بەڕاستی ئیرادە و زیرەکی مرۆڤ بەهێزترین هێزە. شەڕ لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامە. وەک ئەم ناوچەیە شەڕ لە ناوچە جیاجیاکانی باکوری کوردستان و لە شوێنەکانی دیکە هەیە. بەتایبەت هەرێمی بۆتان و زاگرۆس. تەنانەت لەدەرسیم ، ئامەد و مێردین بە درێژایی ساڵ بوونە گۆرەپانی بەرخۆدانی گەورە. لەوێ شەهیدمان بەخشی. هەڤاڵمان بەهارین خەڵکی کۆبانێیە، بەڕێوەبەری هەرێمی وانە. گروپی وانمان بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبن.
هەروەها بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. هەڤاڵ عەلی حەیدەر دەرسیم لەو شەڕەدا شەهید بوو. ناسنامەکەی راگەیەندرا. من لە کەسایەتی هەڤاڵ عەلی حەیدەر و بەهاریندا یادی هەموو شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم بە رێزەوە دەکەمەوە. لەبارەی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا ئەمەمان وت و باسی شەهیدانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیمان کرد. بەم شێوەیە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. بە راستی ئەو هێزەی ئێمەی خوڵقاند، ئەمڕۆ، دوارۆژ و رابردوو و داهاتوویان بنیاتنا، شەهیدەکانمانن. سەرچاوەی سەرەکی ئێمەن. سەرچاوەی هێزی سەرەکی تێپەڕاندنی زەحمەتیەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگیەکانە. ئەو هێزەی کە پەروەردە مان دەکات. رێکدەخاتەوە، هان دەدات، یەکدەخاتەوە، بەڕێوەمان دەبات و فەرمانمان پێدەکات. شەهیدانن. شەهیدانی مانگی کانونی یەکەممان لەم ئاستەدان. ئەمساڵ و ساڵانی رابردووش هەمان شەهیدی بەم شێوەیەمان هەبوون.
هەڤاڵ عەلی حەیدەر دەرسمیش بەشداری کرد. وەک گەنجێکی دەرسیم. لە هەموو بەشەکانی کوردستان شەڕ و تێکۆشانی کرد. ٣٠ ساڵ تێکۆشانی کرد. هەموو جۆرە ناخۆشیەکی تێپەڕاند، ئاستەنگیەکانی تێپەڕاند. سەرچاوەی خۆشحاڵی بوو. لە هەموو جێگەیەک و هەموو کاتێک نوێنەرایەتی بەرخۆدانی دەرسیم، رۆحی ژیانی ئازاد و ئیرادەی ئازادی دەکرد. لە شەڕ تاوەکو هەموو فەرمانێک رەنجێکی گەورەی لەم تێکۆشانەدا داوە. لەلایەکی کوردستانەوە هات و لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا جێی خۆی گرتەوە.
هەڤاڵ بەهارین، لە رۆژئاواوە هات و نوێنەرایەتی رۆحی ژن و بەرخۆدانی کۆبانێی کرد. ئەویش تایبەتمەندی هاوشێوەی هەبوو. بەهارین کەمێک سەرسەخت بوو، زۆر پێداگر بوو. بەرخۆدانی گەورەی لە بەرامبەر سەختی و ئاستەنگەکاندا نیشان دا. هەروەها ڕێپێوانەکەی بەرەو وان لەسەر ئەم بنەمایە بوو. هەروەها لە رۆژئاواش بەشداری خەباتی کرد. لە کاتی پێویستیدا بێ دوودڵی بەرەو خەبات لە باکوور روویشت. بە داواکری و ئیرادەی گەورەوە، بە خۆشەویستی ئازادی، بەبێ گوێدانە هەر ئاستەنگ و سەختییەک، رۆیشت. کەسایەتییەکی وەها بوو.
لە هێڵی رێبەرتیدا بزووتنەوە و گەل هەیە. مرۆڤێکی نوێ، هێڵێکی نوێی ژیان، کۆمەڵگەیەکی نوێ، ژن و پیاوێکی نوێ دروست دەبن. لەلایەن گەریلاکانەوە بەڕێوەدەبرێن. گەریلا هەموو پێوەر، رێسا، رۆح و ئاستی ژیانی ئازاد دروست دەکات. کۆمەڵگایەکی نوێ، کۆمەڵگای کوردی، لەگەڵ هێڵی گەریلا لە هێڵی فێدایی پێکدێت. نەتەوەبوونی کورد لەسەر ئەم بنەمایە بنیات نراوە، لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە. رێبەری بەڕێوەبردن گەریلایە، فەرماندەکەش شەهیدە قارەمانمانن. پێویستە بەم شێوەیە لە ڕۆڵی شەهیدەکانمان تێبگەین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە یادی هەموو شەهیدانی مانگی کانوونی دووەممان لە کەسایەتی عەلی حەیدەر و بەهارین بە رێزەوە دەکەمەوە. هەمیشە یادەوەری شەهیدە قارەمانەکانمان و سەرکەوتنیان، لە خەباتی ئازادیدا بە زیندوویی دەهێڵینەوە.