چەند زانیاریەكی دانپێنانی بكوژەكەی ناگیهان ئاكارسەل
سیاسەتمەتداری کورد زوبێر ئایدار ڕایگەیاند لە بەرنامەیەكی ستیرك تیڤیدا، ئەو تیرۆریستەی کە ڕۆژی ٤ \ ١٠ \ ٢٠٢٢ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیست و ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی ژنۆلۆژی (ناگهان_ئاکارسەلی) تیرۆر کرد ، ناوی ئیسماعیل_پەکەرە و خەڵکی ناوچەی ماماك ی ئانکارایەو لەلایەن میتی تورکەوە ئەرکدار کراوە.
بکوژەکە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکرا بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن ئاسایشەوە سەبارەت بەو تیرۆرە بڵاو نەکراوەتەوەو گومان دەکرێت تیرۆریستەکە ڕەوانەی تورکیا کرابێتەوە.
بەڕێز زوبێر ئایدار ئاشكرای كرد كە تیرۆریستەكە چەند زانیاریەكی گرنگی داوە بە ئاسایشی سلێمانی: ئەو تیرۆریستە پێشتر چووە بۆ سلێمانی بۆ كوشتنی ناگیهان بۆ ئەو كارە تیرۆریستیە پلانیان داناوە و پارە و هەموو شتێكی پێویست بۆ ئەو كارە تیرۆریستیە بۆ بكوژەكە ئامادە كراوە.
بەڕێز ئایدار ئاشكرای كرد بكوژەكە دانی بەوە ناوە ، كە پێیا وتوە كە ناگیهان لە ماڵ دەردەچێت، بكوژەكەش ماڵەکەی دەستنیشان کردوە، ئەو تیرۆریستە دەڵێت لە نزیکەوە وەستابووم، بینیم ناگیهان لەسەر شەقامەکە بەپێ دەڕوات ، تەقەی لێكردوە كارە تیرۆریستیەكەی ئەنجامداوە ، دواتر ویستویەتی بۆ هەولێر ڕابکات، ئەو وتویەتی بۆیە ویستویەتی بۆ هەولێر ڕابكات چونكە هەولێر بۆ بکوژەکان وەك ئەنقەرەیە و جێگەی ڕزگاربونیانە ، بەڵام ئاسایشی سلێمانی گرتویەتی دانی بە زۆر شتی تردا ناوە و زانیاری گرنگی داوە.
ئەو بەڕێزە وتی، كۆمەلكوژی پاریس و تیرۆر كردنی ناگیهان هاوشێوەن ، لێرەدا ئەتوانین بڵێن ئەنجامدەری تیرۆرەكە گرنگ نیە، ئەوەی پیلانی بۆ کردەوەکە داناوە گرنگە.
لە ٤ \ ١٠ \ ٢٠٢٢ لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سلێمانی ، ناگیهان ئاكارسەل، ئەندامی ئاكادیمیایی ژنۆلۆژیی بە پلانی میتی توركیا شەهید كرا.