فەرەنسا ئەركدارە دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژەکەی پاریس بگەیەنێتە ئەنجام ، بە نیوەچڵ نەهێڵێتەوە

257
0
هاوبەشی :

لە ستیرك تیڤی وەرگیراوە

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هاوارنیوز، ئاماژەی بە هێرشی سەر ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس کرد کە بەوهۆیەوە ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، میر پەروەر هونەرمەندی باکوری کوردستان و چالاکوانێک بەناوی عەبدولرەحمان کزل شەهید بوون و سێ هاوڵاتیش بریندار بوون

 ئەوەشی خستەڕوو، لە باکوری کوردستان و تورکیا سیاسەتمەداران دەستگیر دەکرێن و لە دەرەوەش کۆمەڵکوژی دەکەن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، ” ١٢ رۆژ لەمەوبەر بکوژەکەی پاریس لە زیندان ئازادکراوە. لە زیندان کێ بەخێوی کردووە کە هاتە دەرەوە کورد بکاتە ئامانج. دەوڵەتی فەڕەنسا ناتوانێت خۆی لەم تاوانە رزگار بکات. ئەگەر ١٠ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵکوژکردنی سێ ژنی کورد لە پاریس روون و ئاشکرا بکرایە، ئەمڕۆ ئەم کۆمەڵکوژیە ئەنجام نەدەدرا. بۆیەش پێویستە فەرەنسا دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژەکەی پاریس نیوەچڵ نەهێڵێتەوە.”

هاوبەشی :