تیمی پارێزەرانی بادینان ، پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە
سەرۆکی تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان داوا دەکات، مادده‌یه‌كی ره‌شنوسی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بسڕدرێته‌وه، لەبەر ئەوەی ئامانج لیی ئەوەیە سزادراوانی بادینان و سزادراوانی سیاسی نەگرێتەوە.
به‌شدار حه‌سه‌ن، سەرۆکی تیمی پارێزه‌رانی بادینان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بەشێوەیەکی بە پەلە بڵاویکردەوە، ره‌شنوسی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ له هه‌رێمی كوردستان، له بڕگه ٢ی مادده ٩ی ره‌شنوسی یاساكه‌دا هاتووه كه‌وا ئه‌و تاوانانه‌ی به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گرێدراون، لێبوردنی گشتی نایانگرێته‌وه.
ئەو پارێزەرە ئاشکراسی دەکات: ئەو ماددەیە ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م لێبوردنه گشتییه سزادراوان و راگیراوانی بادینان و هه‌موو زیندانیانی تری سیاسی نه‌گرێته‌وه كه به‌پێی (مادده‌ی یه‌ك له یاسای ژماره ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣) سزادراون یان لە قۆناغی دادگایی کردندان.