با هیچ گومانێک لای گەلەکەمان دروست نەبێت، ئێمە هێزێکی ئەوەندە گەورەین کە سیستمی سەرۆک کۆماریی لە توركیادا دەگۆڕێت

274
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایدەگەیەنێت، هەدەپە هەموو ئامادەکارییەکی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی تورکیا کردووە

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە چوارەمین کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی پارێزگای مانیسیای هەدەپە ڕایگەیاند:”لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا ئەرکی سەرەکیی لەسەر شانی هەدەپەیە، هەدەپە خاوەن ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەیە، ئێمە هەموو ئامادەکارییەکیشمان بەگوێرەی ئەوە کردووە و هێزی گۆڕینی سەرۆک کۆمار لەدەستی ئێمەدایە. دەربارەی كۆمەڵكوژی كوردان لە پاریس، دەڵێت: ئەگەر بکەرانی کۆمەڵکوژییەکەی ٩ی ١ی ٢٠١٣ی پاریس ئاشکرابکرانایە، ئەوا ئەمڕۆ کۆمەڵکوژییەکی دیکە ڕووی نەدەدا.

وتیشی:”با هیچ گومانێک لای گەلەکەمان نەبێت، ئێمە هێزێکی ئەوەندە گەورەین کە سیستمی سەرۆک کۆماریی دەگۆڕێت و سەرخستنی ئەردۆغان لەدەستی ئێمەدایە”.

هاوبەشی :