ئێرە قەندیلە گەلۆ ئێرە

322
0
هاوبەشی :

ئێرە قەندیلە گەلۆ

ئێرە  ….!

قەڵای بەرخۆدانی

گەلی بێ پشت و پەنایە

قەڵەم ڕەوی زەردەشتیانە و

ڕوگەی ئاهورامەزدایە

گۆڕەپانی چاڵدێران و

شوێنی بەزینی سوڵتان و 

لەشکری ئەبرەهە و فیلە

ئێرە قەندیلە گەلۆ

ئێرە قەندیلە 

ئێرە ….!

بەهەشتی سەرڕوی زەوییە و

زێیەوانی گەرێلایە

نە ئاسمانی جێتەراتێنی داڵاشە

نە نزار و کەناری زێی ڕاگوزەری

فارس و عەرەب و قارداشە

ناخی قوڵپی مەنجەنیقە و

شەپۆلی دەریای توڕەی ژیلە

ئێرە قەندیلە گەلۆ

ئێرە قەندیلە 

ئێرە ….!

پەردەی ئابڕوی گەلی کوردە و

گاتەکانی ئاڤێستایە

کونە تاریکەکەی کەون و

سێگۆشەی بەرمۆدایە

هزری چاک و کردەی چاک و

خاوەن وتاری ڕەوایە

جێگەی تۆبەی مەلای خەتێ و

مەزاری وەیس و زەمبیلە

ئێرە قەندیلە گەلۆ

ئێرە قەندیلە

ـــــــــــــــــــ

 دکتۆر ئەمین

هاوبەشی :