پڕوپاگەندەی توركیا بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ دیمەشق، پڕوپاگەندەیە بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو لە توركیا
پەڕڵەمانتارێكی ڕژێمی دەوڵەتی سوریا ( میادە عەلی ) ئاشكرای كرد، گەڕانەوەی پەیوەندیەكانی سوریا و توركیا تەنها بەێی مەرجەكانی سوریا كارا دەبێتەوە ، یەكەم مەرجی دەوڵەتی سوریا دەبێت دەوڵەتی تورك لە تەواوی خاكی سوریا بكشێتەوە و تەواوی مەرجەكانی تری سوریا دەوڵەتی تورك دەبێت جێبەجێی بكات ، دواتر هەنگاو دەنێن بۆ دەست پێكردنەوەی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات.
ئەو پەڕڵەمانتارە ڕایگەیاند ، ئەردۆگان و ڕژێمەكەی كە داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی ئەنقەرە و دیمەشق دەكەن ، هەمووی پروپاگەندەیە بۆ ئەو هەڵبژاردنەیە كە لە ساڵی داهاتوودا لە توركیا بەڕێوە دەچێت ، ڕژێمی ئەكەپە و مەهەپە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەون ولە دەسەڵات بمێننەوە.