لە ناو قوڵایی خاكی ڕوسیا بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازی ڕوسی

249
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دوشەممە ، بەیانیەكەی ڕێكەوتی ٢٦ دێسەمبەری ٢٠٢٢ بنکەیەکی ئاسمانی روسیا بە هۆی فڕۆكەی بێفڕۆكەوابەوە هێرشی كراوەتە سەر،ئەو بنكە سەربازیە سەدان میل لە سنوری نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە دورە، دەوڵەتی ڕوسیا لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگریەوە ئاشكرای كرد ئەو درۆنە خراوەتە خوارەوە و بنكەكە زیانی پێنەگەیشتوە بەڵام سێ سەربازی ڕوسی كوژراون، هەروەها هەر ئەو سەرچاوەیە دەڵێت درۆنەکە ئۆکرانی بوە.

تائێستا سوپای ئۆکرانیا دەربارەی ئەو هێرشە كە لە لایەن روسیاوە ئاماژەی پێكراوە، هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە.

هاوبەشی :