هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، كۆبونەوەكانی لە وڵاتی نەرویج بەردەوامە

248
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، لە وڵاتی نەرویج لەگەڵ چەندین کەسایەتیی ئەکادیمیی و رۆژنامەوان و پەڕلەمانتاری پێشوی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە درێژەی سەرانەکەیدا بۆ وڵاتی نەرویج دانیشتنی لەگەڵ کەسایەتییە ئەکادیمیی و رۆژنامەوان و پەڕلەمانتاری پێشوی ئەو وڵاتە کرد،

سەبارەت بە بە بارودۆخی سیاسیی باشووری کوردستان و دۆخی تەڤگەری ئازادیی و ئەو فشارانەی کەهەیە لەسەر تەڤگەری ئازادیی، گفتووگۆیان کرد و هەروەها پڕۆژەی تەڤگەری ئازادیی بۆ چارەسەریی خرایە بەرباس. هەروەها بەشێکی تری دانیشتنەکەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، لەگەڵ ئەو کاسایەتییانە باسکردن بووە، لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەم قۆناغەدا.

هاوبەشی :