كەجەكە پەیامێكی دەربارەی كۆمەلكوژیەكەی پاریس بڵاوكردەوە
دوێنێ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ، هەینی ٢٣ دێسەمبەری ٢٠٢٢ ، تێرۆرستێكی ٦٩ ساڵ هێرشی كردە سەر ناوەندێكی كەلتوری و چێشتخانەیەك و قاوەخانەیەكی كوردان كەتێدا سێ كورد شەهید بوون،بۆ ئەو مەبەستە دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڵاوکردەوە، كەجەکە کۆمەڵکوژییەکەی بە بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ ناساند، کە تیایدا ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کۆمەڵکوژکران و ڕاشیانگەیاند، ئاکەپە – مەهەپە و میت لە کۆمەڵکوژییەکە بەرپرسیارن.
دوێنێ تێرۆریستەكە بە فەڕەنسی ناسێنرا، بەڵام ئاشكرا بوو ئەو تێرۆریستە بە ڕەچەڵەك خەلكی گورجستانە و ناسنامەی فەڕەنسی هەڵگرتوە