بەرپرسێكی ڕوسیا ڕایگەیاند، پەیوەندیەكانی ڕوسیا و ئەمەریكا گەیشتۆتە شوێنێكی مەترسیدار ، گومانی پێكدادانی لێدەكرێت

277
0
هاوبەشی :

پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا زیاتر گرژی تێكەوتوە و گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار لە چوارچێوەی شەڕێکی ساردی کۆنی نوێ لە كە هەردوولا لە زیاتر لە چەند بەرەیەكدا دژی یەكتر دەجەنگن.

لەو ڕووەوەوە (ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ) باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمریکا دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە سەردەمی سەهۆڵ بەندان وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەگەری پێکدادانی نێوان هەردوو وڵات زۆرن

دیپلۆماتە ڕووسییەکە ئاشكرای كرد لە ئێستادا ئەگەری دیالۆگ و گفتوگۆ لە نێوان هەردوولادا دوورە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە قسەکردن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان چالاك و بەردەوامە

ڕوسیا ئەمساڵ لە مامەڵەیەکی دەگمەنی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی لەگەڵ ئەمریکادا، بەپێی ڕێكەوتنێكی هەر دوو دەوڵەت ، مۆسکۆ سەربازێكی هێزی دەریاوانی پێشووی ئەمریکا و یاریکەرێکی باسکەی ئازاد کرد لە بەرامبەر بازرگانێکی ڕووسی کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانێکی دیکەی كە بە بازرگانیكردنی چەک تۆمەتبار کرابوو

هاوبەشی :