ئەمڕۆ لە شاری لیدز كۆمەڵكوژی دەوڵەتی فاشستی تورك لە پاریس شەرمەزار كرا
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ دێسەمبەری ٢٠٢٢ کۆمسیۆنی لیدز هەستا بەڕێكخستنی گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە ناوەندی شاری لیدز، بۆ شەرمەزاركردنی كۆمەڵكوژیەكەی دوێنێ شاری پاریس كە هێرش كرایە سەر ناوەندێكی كەلتوری و چێشخانەیەك و قاواخانەیەكی كوردان، لەو هێرشە تێرۆریستە قێزەونەدا ٣ كەس شەهید بوون و ٣ كەسی تریش بریندار بوون.
لە گردبوونەوەكەدا دەولەتی داگیركەری تورك شەرمەزار كرا، لە هەمان كاتدا بێ باكی كۆماری فەڕەنساش لە بەرامبەر كوردان شەرمەزا كرا. چەندین سلۆگانی شۆڕشگێڕی و سروودی نەتەوەیی لە گردبوونەوەكەدا ووترانەوە .
بەڕێزان كاروان خاڵان وەك وتەبێژی كەجەدەكە و نەوزاد كوردی لە كۆمسێۆنی لیدز وتاریان خۆێندەوە ، هەر لەو گردبونەوەیەدا حەمەی كاكە عەبە وەك ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كەنەكە وتارێكی خۆێندەوە.
دواتر گردبونەوەكە بە دروشمی بەرخودان ژیانە كۆتایی هات