لە پاریس هێرش كرایە سەر ناوەندێكی كەلتوری كوردی

216
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە هەواڵێكی بە پەلەی ستیرك تیڤی ڕاگەیەندرا كە لە پاریس هێرش كرایە سەر ناوەندێكی كەلتوری كوردی.

هێرشەكە چەكداری بووە لە گەڕەکی ساینت دەنیس لە پاریس، دەستڕێژی گولە لە ناوەندێك و ڕێستۆرانتێكی كوردان لە نزیك ناوەندەكە ئەنجامدراوە، دەوترێت لەم هێرشە چەكداریەدا ٦ بریندار هەیە و سیان لەوانە شەهید بوون.

سەبارەت بە هێرشەکە زانیاری فراوان بڵاونەکراوەتەوە. پۆلیسەکە دەوروبەری کۆمەڵەکەیان گرتووە و رێگەنادەن کەس لە بیناکە نزیك ببێتەوە. لەبارەی دۆخی ناوەوە بینای کۆمەڵەکە زانیاری بەردەست نییە.

ئەم هێرشە لە كاتێكدا ئەنجامدەدرێت نزیك دەبینەوە لە دەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ٣ ژنی شۆڕشگێڕی کورد، کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرابوون.

هاوبەشی :