ڕاگەیاندنی (كەجەدەكە ئەوروپا): مەترسی ئاوارتە
مەترسی ئاوارتە
بەپەلە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی ئەمڕۆی پاریس
لەو كارە دڕندانەیەی کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرامبەر بە کورد ئەنجامدراون. ئەمڕۆ لە پەلاماری ناوەندی ڕۆشنبیری کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا درا و ٣ کەس شەهید بوون و ٤ کەسیش بریندار بوون
ئەگەر کوردانی پەنابەر لەوە حاڵی نەبوون کە بە هۆی ئەو شەڕە سەپێنراوەی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد بەڕێوەی دەبات، هەڵهاتون و لێرەش جیاکارییان لەگەڵ دەکرێت و گیانیان پارێزراو نیە! ئەوا ئامانجی ئەم هێرشەش بەهەمان شێوە تێناگەن، بۆیە پێویستە هەموو هەستنە سەرپێ
گرنگە بزانرێت دەستدرێژکار کێیە و لە کوێوە ئاراستە دەکرێت، دەوڵەتی فەرەنسا دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و دەزانێت دەوڵەتی تورک ئەو کارەی ئەنجامداوە
پێویستە ڕای گشتی جیهان بزانن کە ئەم کۆمەڵکوژییانە لە سیاسەت و ستراتیژی دەوڵەتی تورکەوە دێن و دەوڵەتی تورکیا کوردەکانی لە هەموو شوێنێک کردۆتە ئامانج ، دۆزەکەی بە کراوەیی بەجێی هێشتووە و بۆ هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەک بێ پاساو ئەنجام دەدات. گرنگ نییە هێرشەکە لە کوێ بێت، سیاسەتەکانی شەڕی گڵوی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد، هەموو کوردان دەکاتە ئامانجێکی کراوەو لەهەمان کات هەموو شوێنێک و لەسەر هەموو پلاتفۆرمێک بە لێدوانی نایاسایی و بێ ئابڕوانە هەموو مافەکان پێشێل دەکەن. دەوڵەتی تورکیا بە سوپا و پۆلیس و هەموو چەتەکانی ترەوە وەک داعش، سیاسەتی شەڕی سەرتاسەری و ڕەشکردنی خەباتی ئازادی گەلی کورد بەڕێوە دەبەن
لە هەمان شار کە ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لە ساڵی ٢٠١٣ بە ئامانج گیران بەڵام تا ئێستاش دۆزەکەیان بە کراوەیی ماوەتەوە و ئەگەر دەوڵەتی فەڕەنسا ئەودەم هەموو ڕاستیەکان و تاوانباری دەوڵەتی تورکی بۆڕای گشتی ئاشکرا بکردایە، ئەمڕۆ ئەم کردە تیرۆرستیە ڕووی نەدەدا
هەموو لە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس کۆببنەوە و گەل و دۆستەکانمان لە وڵاتانی تر و لە شارەکانیان ئەم کردە تیرۆرستیەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن
KCDK-E