كەجەدەكە ئەوروپا بانگەوازی كوردان و دۆستانی دەكات لە پاریس و دەوروبەری
ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كۆمەڵكوژیەكی نوێ لە بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامدرا لە لایەن دەوڵەتی فاشستی توركیاوە، كە ٣ كەسی ئازادیخواز تێدا تیرۆر كرا، ئەم كۆمەڵكوژیە لە كاتێكدا ئەنجام دەدرێت، گەلی ئێمە لە سەروبەندی یادی تیرۆر كردنی ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لە ساڵی ٢٠١٣ كە لە هەمان شار بە ئامانج گیران، بەڵام تا ئێستاش دۆزەکەیان بە کراوەیی ماوەتەوە
بۆ شەرمەزار كردنی ئەو كارە دژە مرۆڤایەتیە و ئاگادار كردنەوەی ڕای جیهانی لە مەترسی ئەو تیرۆكردنانەی دەوڵەتی توركیا و بێ باكی دەوڵەتی فەڕەنسا كە لە پاریس ئەنجامدەدرێن ، كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا (كەجەدەكە -ئەوروپا ) بانگەوازی گەلی خۆمان و ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد لە شاری پاریس و دەوروبەری دەكەین كە هەموو لە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس کۆببنەوە كاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ ، بۆ شەرمەزار كردنی دەوڵەتی توركیا فاشست و بێ باكی فەڕەنسا بەرامبەر بە گەلی كورد