كۆماری چین ، داویكرد دەسبەجێ توركیا هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوی كوردستان ڕابگرێت
چین ئاگادار كردنەوەیەكی توندی دەوڵەتی داگیركەری توركیا كرد و داوای لەو دەوڵەتە كرد دەستبەجێی هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سوریادا ڕابگرێت
لەو بارەیەوە نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە تورکیا کرد کە هەموو ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکانی لەسەر سنوور لەگەڵ وڵاتی سوریا بوەستێنێت
لە لایەکی دیکەوە ئەردۆغان بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە باکوری سوریا و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆنی سەربازی، پاش هێرشەکانی فڕۆکە جەنگیەكانی توركیا كە ژێرخانی ئابووری و ژیانی گرنگ و هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج
زل هێزەكانی جیهان وەك چین و ئەمەریکا و ڕووسیا لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیایان بۆ سەر سوریا ڕەتکردووەتەوە و داوای کۆتایی پێهێنانی هێرشە سەربازییەكانی توركیا دەكەن. بۆ سەر ئەو وڵاتە