دادگای دھۆك سزای شەش مانگی تر سزای بەسەر (بڵند ئامێدی) سەپاند

253
0
هاوبەشی :

ساڵی پار هونەرمەند بڵند ئامێدی، پارچە میوزێكێكی لە ڤیدێۆیەكی  ٣٠ چركەیدا بڵاو كردەوە لە شاری دهۆك، بۆ پشتیوانانی زیندانیانی بادینان ، لە دوای ئەوەوە ئەو هونەرمەندە وڵاتپارێزە بەرەڕووی چەندین جار لێپرسینەوە و دەستبەسەر كردن و گرتن بۆتەوە لە لایەن ئاسایشی دهۆكی پەدەكەوە.

لە ساڵی رابردووەوە تائێستا چەند جارێك ئەو هونەرمەندە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵداکردووە، لە دوایین جاریشدا، کە دەستگیرکرا بەبێ دادگایی سێ مانگ لە ئاسایشی گشتی دھۆك زیندانی کرا و ئێستاش دادگای دھۆك سزای شەش مانگی تر سزای بەسەردا سەپاندووە.

 

هاوبەشی :