لە ئۆپەراسوێنێكی دابەزین بە فڕۆكەی سەربازی، هێزەكانی ئەمریكا و سوریای دیموكراتی دوو سەركردەی داعشیان سزادا

272
0
هاوبەشی :

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد ئۆپەراسیۆنێکی دابەزین لە فڕۆكەوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئەنجام گەیاندوە لەو هێرشە هاوبەشەدا دوو سەرکردەی داعشیان سزاداوە.

لەو بارەیه وه فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە: “هێزەکانمان ئۆپەراسێۆنی دابەزین بە فڕۆکە لەڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، كە بەهۆیەوە دوو سەركردەیی داعش كوژراون’’.

هاوپەیمانان ڕایانگەیاند كە ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی لەگەڵ قەسەدە ئەنجام درا.

جێگای سەرنجە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر ناوچەکە، ماوەیەك هێرشە هاوبەشەكانی لەگەڵ هاوپەیمانان ڕاوەستاندوە و ئەمە یەكەم هێرشی هاوبەشە دوای وەستاندنی لە ماوەی پێشودا.

هاوبەشی :