ئەمریكا بە بەزمانێكی توند توركیا هوشیار دەكاتەوە و ئاگاداریەكی تری ئاڕاستە دەكات

232
0
هاوبەشی :

ئەمریکا ئاگاداریەكی نوێی بە تورکیا گەیاندوە، ئاگاداری كردوە كە توركیا نەبێتە هۆكاری پەكخستنی ئەركەكانی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتی بۆ لەناوبردن و بن بڕكردنی هێزەكانی داعش.”

لەو بارەیەوە واشنتن لە ڕێگەی گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی جۆن کیربی هۆشداری دا بە تورکیا لە دژی پەكخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ئەمەریکا و قەسەدە لە دژی داعش لە سوریا

جۆن کیربی گوتی بۆردومانەکانی تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە

جێگای سەرنجە، کە ئەمریکا و چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی تورکیایان ئاگادارکردووەتەوە كە ئەوان دژی هەر هێرشێكی سەربازی دەوڵەتی توركن بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باكووری سوریا.

هاوبەشی :