ستێرك تیڤی: ئەمریكا دژایەتی خۆی بۆ هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان راگەیاند

300
0
هاوبەشی :

“بەتوندی دژی هەر ئۆپراسیۆنێكی سەربازی نوێی توركیاین لە سوریا”

 بەپێی هەواڵێكی ستێرك تیڤی، ئەمریكا دژایەتی خۆی بۆ هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان راگەیاند

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) لە بەیاننامەیەكدا: 

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا دوێنێ هاوتا توركییەكەی ئاگادار كرد لەوەی “بەتوندی دژی” هەر ئۆپراسیۆنێكی سەربازی نوێی توركیایە لە سوریا. 

وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا، نیگەرانی خۆی نیشاندا لە خراپبوونی بارودۆخەكە لە باكوری سوریا، بەتایبەتیش هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمدواییە كە هەندێكیان بونەتە هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر سەلامەتی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییانەی كە لەگەڵ هاوبەشە لۆكاڵییەكاندا لە سوریا كاردەكەن بۆ لەناوبردنی داعــش.

هاوبەشی :