دەرچە میدیا یادی دامەزراندنی ٤٤هەمین ساڵەی پەكەكە بەرز و شكۆدار ڕادەگرێت

268
0
هاوبەشی :

كاتێك پەكەكە دەخولقێنرێت ، گەلی كورد دەژێتەوە ، بەرگی ژیانەوە بە بەری خۆی دەكاتەوە و گۆڕەپانی تێكۆشان و بەرخودان بە گوڕ و تینێكی ترەوە دەست پێدەكاتەوە، هێز و توانا پاراستنی ڕەوا بەگەل دەبەخشێتەوە ، لە هەمان كاتدا گەل و كۆمەڵگە دەكاتە سەرچاوەی توانا و هێز و باوەڕی بۆ خۆی. قۆڵی خەبات و تێكۆشانی لێهەلدەكا و پێشەنگایاتی گەلانی كوردستان و ناوچەكە بە بنەما وەردەگرێت بۆ ڕزگار كردنی لە ستەمی دەسەڵاتی مۆدیلی دەوڵەت نەتەوەی دەسەڵاتی سەرمایەی جیهانی، ئەویش بە خولقاندی فەلسەفەی مۆدیرینتەی كۆمەڵگەی دیموكراتی.

پەكەكە ٤٤ ساڵ  لەمەوبەر لە گوندی فیسی باكووری كوردستان لە ٢٧ تشرینی دووهەمی ساڵی ١٩٧٨ بە بەشداری ڕێبەری گەلان  و هەڤاڵەكانی دامەزرا و هاتە مەیدانی خەباتەوە  گوڕتینكی دا بە بەرخودان لە دژی داگیركاری و مژدەی پێكەوە ژیان و ئاشتی و دیموكراتی و وەك یەكی و دادوەری كۆمەڵایەتی دا بە گەلانی ناوچەكە و جیهان و كردیە پێوەری ئەخلاقی و سیاسی خۆی لە چوارچێوەی كۆمەڵگەیەكی هەروەزی و ژێنگەیەكی پارێزراو بەپێی جەوهەری سیستەمی كۆنفیدڕاڵیزمی دیموكراتی.

لەوپێناوەدا پەكەكە دەیان هەزار شەهیدی بەخشیوە ، ڕەنج و هەوڵێكی بێ وێنەی پێشكەش بە گەلانی كوردستان و ناوچەكە و تەواوی مرۆڤایەتی داوە و بەردوامە ، لە ئێستادا هێزێكی ڕێكخراو و پۆڵاێنی نەبەزیوە لەسەر ئاستی جیهانیدا كە بەرامبەر بە سیستەمی دەسەڵاتداری سەنگەری گرتوە و زیاتر لە چل ساڵە ئەو سەنگەر دەپارێزێت و پەرەپێدەدات بەرامبەر هێرشی سەركوتكەرانەی دەسڵاتی هەژمونگەرایی سیستەمی دەسەڵاتداری سەرمایەداری  زاڵم و سەركوتكەر.

لە یادی چل و چوار ساڵەی ئەو دامەزراند و ئافراندنانەی پەكەكەدا ، دەرچە میدیا سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنی بۆ شەهیدانی كوردستان ، سڵاو ڕێزی پڕ شكۆ دەنێرێت بۆ زیندانیانی سیاسی و تەواوی تێكۆشەرانی ئازادی، خەبات و تێكۆشانمان زیاتر دەكەین بۆ ئازادی كوردستان  و ڕێبەر ئۆج ئالان.

ئازادی ئازادی

دەرچە میدیا

٢٧ \ ١١ \ ٢٠٢٢

 

هاوبەشی :