بانگەوازی ئاوەرتە: بۆ ڕێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیانە و بەدیهێنانی خواستی خۆپیشاندەران، با لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموومان هاودەنگی و هەماهەنگیەکانمان بەرفراوان بکەین

260
0
هاوبەشی :

كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا ( كەجەدەكە ئەوروپا) لە ئەنجامی ئەو كوشتارەی كۆماری پەت و سێدارە دەرهەق بە گەلەكەمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران ئەنجامی دەدات، بانگەوازیەكی ئاوەرتەی ڕاگەیاند داوای بەرفراوان كردنی پشتگیری خۆپیشاندەكان و كۆمەك كردنی گەلانی ئێران دەكات

بانگەوازی – ئاوەرتە

 دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵتی کوردستان بەردەوامە لە کوشتنی کوردان، چەند مانگێکە لە ناوچەکەدا خۆپیشاندان بە
شێوەیەکی بەرچاو تەشەنە دەکات، لە دژی ئەم سەرهەڵدانە بەرفراوانەش هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دەیانەوێت بە توندوتیژی بێ سنوور خۆپیشاندانەکان سەرکوت بکەن
ئەو ڕوداوانەی ئەمڕۆ لە پیرانشار و جوانڕۆ ڕوویاندا، گەیشتوونەتە ئاستی کۆمەڵکوژی
ڕێژیمی ئێران لە کوردستان لە شارەکانی مهاباد، جوانڕۆ و پیرانشار درێژە بە توندوتیژی و کۆمەڵکوژییەکانی خۆی دەدات
بۆ ڕێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیانە و بەدیهێنانی خواستی خۆپیشاندەران، با لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموومان هاودەنگی و هەماهەنگیەکانمان بەرفراوان بکەین
دیوانی هاوسەرۆکایەتی
KCDK-E

هاوبەشی :