لەئێستاوە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کۆبانێ بپارێزین

154
0
هاوبەشی :

لەئێستاوە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کۆبانێ بپارێزین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە یەک کاتدا قەندیل، کۆبانێ، شەهبا و شەنگال بۆردومان دەکات

گرنگ نییە لە کوێ بین، پێویستە دەستبەجێ بچینە مەیدان بۆ ڕاگرتنی سوپای تورکی بکوژ و تاوانبار بەرامبەر ئەو هێرشە کوشندەیەی کە ڕاستەوخۆ خاکی کوردستان و ناوچە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج
ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشە داگیرکارییە دڕندانەیە بۆ سەر ڕۆژاڤا، دوای ئەو سیناریۆیەوە دێت کە لە شەقامی ئیستیقلل ئەستەنبوڵ ڕوویدا، کە لەناوبردنی گەلی کورد و ئامانجەکەیەتی
بە شکستپێهێنانی داعش و ڕزگارکردنی کۆبانێ بە خوێنی هەزاران گەریل، دەیانەوێت ڕۆژاڤا جارێکی دیکە بخەنەوە ناو تاریکایی
چیدی هیچ کوردستانێک ناتوانێت بەرامبەر ئەم زوڵمە بێدەنگ بێت. لەمەودوا بانگهێشتی هەموو لیەک دەکەین کە وەڵم بدەن
هەروەها ئێمە سەرکۆنەی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ئاسمانی کوردستان بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەنوە هەتا کەی بخوازن لەلیەن فڕۆکە جەنگیەکانیانەوە تاوانکاری تیا ئەنجام بدەن
ئێمە وەک کەجەدەکەی ئەوروپا بانگەوازی لە هەموو مەجلیسەکانمان، ئەندامان و هەموو دۆستان، هەموو لیەک لە ژنان، گەنجان و بەساڵچووان دەکەین کە بێدەنگ نەبن، هەروەها داوا لە دیموکراتخوازان، ڕۆشنبیران و هەموو
ئەوانەی دژی شەڕ و کۆمەڵکوژی دەکەین کە خاوەنداری لە کوردستان بکەن
دیوانی هاوسەرۆکایەتی
KCDK-E

هاوبەشی :