لە بۆردومانەكەی دەوڵەتی داگیركەری ئێران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پارتەكانی ڕۆژهەڵات دوو شەهید و چەند بریندارێكی لێكەوتەوە

271
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی ١٤ تشرینی دووهەم، جارێكی تر دەوڵەتی داگیركەری ئێران هێرشی كردەوە سەر بنكەو بارەگاكانی پارتە كوردیەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر ٨:٣٠ دەوڵەتی ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژكرا و بە موشەك بارەگاكانی حیزبی كۆمنیستی ئێران و كۆمەڵەی زەحەمەت كێشان  و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی لە زڕگوێزی نزیك سلێمانی و  حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە كردە ئامانج.

سۆران نوری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتى كوردستانى ئێران لەشاری کۆیە ڕایگه‌یاند، “بنکەو بارەگاکانی حزبی دیموکرات لەکۆیە ئه‌مڕۆ چوارجار بۆردومانکرا کە بەداخەوە لەم بۆردومانانە دوو شەهیدو چەند بریندارێك هەیە”.

هەر ئەمڕۆ بەیانی هێرش كرایە سەر بنكە و بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەت كێش و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بەڵام ئەم هێرشانە زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە.، دواتر لە كاتژمێر ٩:٣٠ و دوای هێرشەكانی سەر زڕگوێز، داگیركەری ئێران لە ڕێگەی تۆپخانەكانیەوە هێرشی كردە سەر بنكەكانی كۆمەڵە.

هاوبەشی :