ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئامارێکی نوێی ئەو کەسانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون ئاشکرا دەکات
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئامارێکی نوێی ڕاگەیاند لە بارەی ژمارەی ڕفێندراوان كە لەلایەن گروپی تێرۆریستی داعش ئەنجامدراوە، ئوە گروپەی چەند ساڵێك لەمەوبەر لەسەر دەستی شەڕڤانانی كورد تێكشكاندن.
لەو بارەیه وه ڕێکخراوی کاروباری ئیزەدییەکان ئیزدا ئاماری بێسەروشوێنکردنی ئێزدییەکانی ڕاگەیاند کە لەساڵی 2014دا لەلایەن داعشه وه له ناوچەکانی شانکال له باکوری ڕۆژئاوای عێراق ڕفێندراون
جەمیل غانم، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی ڕێکخراوەکە رایگەیاند، ژمارەی ڕفێندراوانی ئێزدی ژن و پیاو و منداڵ 2 هەزار و 736 کەسن، وتیشی: لە سەرەتای کۆمەڵکوژیەکەوە 6 هەزار و 417 کەس ڕفێندراون، کە 3350 کەسیان گەڕاونەتەوە
غانم داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لە ساڵی 2014ەوە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی کاربکەن و کۆتایی بە ئازارە بەردەوامەکانیان بهێنن