نوسینگەی ڕزگاركراوانی هاوڵاتیانی ئیزیدی، ڕزگار كردنی ٦ ئێزیدی ڕاگەیاند
ڕۆژی سێشەممە، ڕێكەوتی ٢٥ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ ، نوسینگەی رزگارکردنی ئەو ئێزیدیانەی لە كارەساتی داگیركردنی شەنگال و دەوروبەری لە سەرەتای ئابی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە گیران ڕاگەیاندنێكی بڵاو كردەوە، لە ڕاگەیاندنەكەدا رزگارکردنی شەش دەستگیر كراوی ئێزدی راگەیاند کە سەرجەمیان خەڵکی شەنگال و دەوروبەری شەنگالن، ناوەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١-جانی زیاد حەیدەر لەدایکبوی ٢٠٠٧.
٢- روسیتا حەجی باجۆ لەدایکبوی ٢٠٠٦.
٣- مازن جردۆ خەلەف لەدایکبوی ٢٠٠٧.
٤- وەفا عەلی عەباس لەدایکبوی ٢٠٠١.
٥- سەوسەن حەسەن حەیدەر لەدایکبوی ١٩٩٨.
٦- رۆزا ئەمین بەرەکات لەدایکبوی ٢٠٠٢.
ئەو نوسینگەی ئاماژەمان پێكرد لە سەرەوە، سەر بە نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوە ئاشكرا دەكات، لەدوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال لە ٣ ئابی ٢٠١٤، سەرەڕای کۆمەڵکوژی هەزاران کەس، تائێستاش ٢٧١٣ هاوڵاتی ئێزدی بێسەروشوێنن.