لە هێرشێکدا بۆ سەر مەزاری شاهچراخی شیراز دەیان کوراژو و برینداری لێکەوتەوە
بەپێی هەواڵێكی فوڕات نیوز، ڕێكەوتی ٢٦ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢، درەنگانی شەوی چوارشەممە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر مەزاری شاهچراخی شاری شیرازی دەیان کوراژو و برینداری لێکەوتەوە و چەتەکانی داعش هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
درەنگانی شەوی چوارشەممە، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر سەر مەزاری شاهچراخی شیعەکان لە شاری شیرازی ئێران.
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران و ڕۆیتەرز بڵاویان کردوە، لە هێرشەکەدا لانی کەم ١٣کوراژو کە دوانیان منداڵن و ٤٠ برینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە لەلایەن چەکدارێک و دوو کەسی هاوکارییەوە ئەنجامدراوە و دەوترێت هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە و گەڕان بەشوێن دوو کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، چەتەکانی داعش لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی خۆیان لە تلەگرام هێرشەکەی سەر شاهچراخیان لە ئەستۆ گرتووە.
ئەم هێرشە خوێناوییە لە کاتێکدایە، ٤٠ ڕۆژە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیی سەرتاسەری دژی دەسەڵات بەسەر دەبەن. ئەوەش گومان دەخاتە سەر هێرشەکە و کات و ساتی ئەنجامدانی. چونکە بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران هەر پاش هێرشەکەی سەر شاهچراخ بانگەشەیان کرد، ناڕەزایەتییەکان هۆکار و زەمینەخۆشکەری ئەنجامدانی هێرشەکەن. بەم شێوەیەش دەرەکەوێت دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانەێت سود لەو هێرشە بۆ بەرژەوەندی خۆیان وەرگرن و بیکەنە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکان وڵاتەکەیان.
شاهچراخ کە دەکەوێتە شاری شیراز، شوێنێکی پیرۆزی ئاینزای شیعەکانە و دەوترێت برای ئیمام ڕەزا و کوڕە گەرەی ئیمام موسای کازمە و لەوێ ئەسپەردە کراوە.
کات و ساتی هێرشەکە و لێدوانی بەرپرسانی ڕژێمی ئێران جێی گومانە و لە سیناریۆ دەچێت!