دەبێت لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستاندا سەفەربەربین

279
0
هاوبەشی :

ڕاگەیاندنی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا (كەجەدەكە ئەوروپا) دەربارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تەكتیكی لە لایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە دژی كوردستان و خەڵك و ژینگەكەی،  بە تایبەتی لە باشوری كوردستان بە دڕندانەترین شێواز هێرش دەكاتە سەر شوێنی دانیشتوانی خەڵكی و هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بە بەرچاوی تەواوی كۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە، دەسەڵاتدارانی جیهانی و تەواوی ڕێكخراوەكانی نێو نەتەوەیی لەو تاوانە گەورەیی دژی مرۆڤایەتی كە توركیای ناتۆ بەڕێوەی دەبات ڕۆژانە خەڵكی كورد و ژینگەی پێكەوە دەسوتێنێت و لەناو دەبات زۆر بێشەرمانە بێدەنگیان هەلبژاردوە، بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی ئۆ پی سی دەبلیو و ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەوڵەتی تورک و ورەی پێدەبەخشێت کە بەبێ دوودڵی کۆمەڵکوژی بە چەکی کیمیایی ئەنجام بدات.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەكەی كەجەدەكە ئەوروپا

دەبێت لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستاندا سەفەربەربین

دەوڵەتی دڕندە و داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرشەکان لەشکرکێشی بەشێوەی ڕێکخراو بۆ سەر خاکی کوردستان. ئەم هێرشانە هەم بۆ سەر ناوچەکانی
ژیانی خەڵکی سڤیل و هەم بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا و گەریلکانی ئازادی بەردەوامن
لەم هێرشانەدا سەدان کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و سوپای داگیرکەر لە هێرشەکانیدا هیچ سنوورێکی ئەخلقی و یاساییدا ناناسێت. سەرەڕای ئەمەش دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر گەریلکانی ئازادی شکستی هێناوە. دەوڵەتی شکستخواردووی تورکیا دەیەوێت بە چەکی کیمیایی و تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام بگرێ و پارسەنگی شکستە سەربازیەکانی بکاتەوە. دەوڵەتی تورک لەمیانەی ئەو شێوە نامرۆڤانەیەی جەنگ لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا ٢٤٧٠ جار ماددە کیمیاییە قەدەغەکراوەکانی بەکارهێناوە
تا ئێستە ئەوەی زانراوە لنیکەم ٨٩ گەریلی لە ئەنجامی هێرشە کیمیاییەکان شەهید بوون . هەڵوێستی رێکخراوی )ئۆ-پی-سی-دەبلیو( کە بەرپرسیاری کۆنترۆڵکردنی ماددە کیمیاییەکانە و ۱۹۳ وڵتی جیهانی و لەنێویاندا تورکیاش ئەندامە، خۆی لە هەموو بەرپرسیاریەکی یاسایی و بەها مرۆییەکان دووردەگرێت
بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی ئۆ پی سی دەبلیو و ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەوڵەتی تورک و ورەی پێدەبەخشێت کە بەبێ دوودڵی کۆمەڵکوژی بە چەکی کیمیایی ئەنجام بدات. ڕێکخراوی ناوبراو نایەوێت ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەنووس و توێژەرانە قبوڵ بکات کە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان دەکەن
ئێمە هەڵوێستی رێکخراوی )ئۆ-پی-سی-دەبلیو( و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان قبوڵ ناکەین. بۆیە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە هاوخەمی مرۆڤایەتیە و بە تایبەت خودی ئەو ڕێکخراوە و هەموو دامەزراوەکان و دەسەڵت و ڕای گشتی جیهان؛ دەستبەجێ کار بکەن بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ
کاتێک منداڵنی کورد بە چەکی کیمیایی دەکوژرێن و هەناسەیان لێدەگیرێت، پێویستە ئێمەی کورد و دۆستەکانمان ببین بە دەنگ و هەناسەی ئەوان. ئەو ڕۆژانەی کە ئێمە تیایاندا مامەڵەمان لەگەڵ نیگەرانییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا دەکرد و دەمانبواردن بەسەرچوون. ئەمڕۆ ئیدی هەموو ڕۆژێک لە هەموو شوێنێک یاخیبوون و سەرهەلدان لە دژی ئەو کەسانە بەرپا دەکەین کە هەناسەی منداڵەکانمان لێ دەگرن
ئێمە بانگەوازی بۆ ڕێپێوانێکی بنگەیی مەزندەکەین لەڕۆژی ۱ی تشرینی دووەم لە شاری )دنهاگ( لەبەردەم دادگای ڵهای هۆڵەندا. بانگەوازی هەنوکەیی و لەزگین لە ڕێکخراوی )ئۆ-پی-سی-دەبلیو( دەکەین کە ئەرکە مرۆیی و یاسایی و جیهانییەکانی خۆی بەجێبهێنێت و بەپەلەش داوای ناردنی شاندێک بۆ هەرێمی کوردستان – ئێراق, بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان دەکەین
.وەک کەجدەکەی ئەوروپا داواکارین هەموو ببن بە هەناسە بۆ گەریلی ئازادی کوردستان و پاراستنی هەموو بەهاکان و داهاتووی کوردستان بۆیە داوا لە هەموو ئەو کەسێک دەکەین پاڵپشتی بەها مرۆڤایەتیەکان بکەن و هەموو کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکا و هەرێمەکانی تر
بەشداری ئەو چالکیە بکەن بە ڕێپێوانێک کە لە ۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ ئامادە کراوە ناونیشان Malieveld – Den-Haag
کاتژمێر ۱۱:۰۰ ی سەرلەبەیانی
دیوانی هاوسەرۆکایەتی
KCDK-E
www.kcdk-e.com // Twitter: https://twitter.com/_Civak_saz1

هاوبەشی :