درووشمی’ ژن، ژیان ، ئازادی’ فەلسەفە و پارادیگمای ئۆجالانە بۆ ژنان ، بەشی یەكەم و دووهەم
لە فورات نیوزەوە وەرگیراوە
نەجیبە قەرەداغی باسی لە بونیاتنانی ‘ ژن، ژیان، ئازادی’ کرد، کە ئەمڕۆ وەک شۆڕشێک لە جیهان دەنگی داوتەوە، کە ئۆجالان دەڵێت:’ ژن پارچەیەکی ژیانە و ناکرێت دابڕێت، ئەوەش پێوستییەکی ئازاد بوونە. ئازادبوونی کۆمەڵگا بە ئازادبوونی ژن مسۆگەر دەبێت. ژنێکی ئازاد دەتوانێت کۆمەڵگەیکی ئازاد بونیات بنێت’.
لەم دوایانە و بە تایبەتیش دوای ئەوەی پۆلیسی بە ناو ئەخلاقی ڕژێمی ئێران ژینا ئەمین-یان کردە قوربانی، دەنگی درووشمی’ ژن، ژیان، ئازادی’ وەک شۆڕشێک لە هەموو شوێنێکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز بوویەوە، ئەوەش وایکرد ئەو درووشمە ڕاوو بۆچی جیاواز بە دوای خۆێدا بێنێت و بوو بە بابەتی گفتوو گۆ.
هەندێک لایەن و گروپ دەیانەوێت ڕاستیەکان چەواشە بکەن و درووشمی’ ژن، ژیان، ئازادی’ بکەنە ماڵی کەسانی تر و ناوەڕۆکی درووشمەکە بۆش بکەن. لەسەر ئەو بابەتە ئەندامی ئەکادیمایی ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغی نرخاندێکی بەرفراونی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) کرد.
وەک ئاژانسی هەواڵی فورات چاوپێکەتنەکەمان لەگەڵ نەجیبە قەرەداغی وەک دوو بەش بڵاو دەکەینەوە کە بەشی یەکەمی زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە چوار چێوەی بنەڕەت و ڕاستی فەلسەفەی درووشمی’ ژن، ژیان، ئازدی’ مێژووی بونیاتنانی ئەو درووشمە.
بەشی یەكەم
نەجیبە قەرەداغی لەسەرەتای قسەکانی دا وتی:” لە ئێستادا لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان، ئێران و جیهان درووشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بە شێوەێکی بەرچاو بڵند بوویە بە دەنگی بەرز ئەو درووشمە. لە شەقامەکان، لە زانکۆ و لە هەموو شوێنە گشتییەکان ئەو درووشمە دەگوترێتەوە، لە پەرەلەمانتارەوە و بگرە تا نوسەر و کەسانی ئەکادیمی ڕۆشنبیران ئەو درووشمە دەڵینەوە و گفتووگۆی لەسەر دەکەن. هونەرمەندان گۆرانیی بەسەردا دەڵێن. لە لایکی تریش زۆر کەس و لایەن هەوڵ دەدەن ڕاستی درووشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بە لاڕێدا بەرن و ناوەڕۆکی ئەو درووشمە پوچ بکەن و ڕاستییەکان چەواشە بکەن. ئەو درووشمە چۆن گەشەی کردوە؟ چۆن بە ڕێکخراوە بووە؟ چی پێشکەوتن و خۆشەوێستییەکی لای ژنان درووست کردوە؟ لە شەخسی ژناندا چۆن لێگەڕینی ئازادی لای کۆمەڵگا گەشەی کردووە؟ گفتوگۆی زۆر هەنە لەسەری. تەنانەت گفتوگۆی چەوتیشی لەسەر دەکریت. بۆ لێگەڕینەی ئەوە، کە ئێمە پێ دەڵێن ‘لێگەرینی حەقیقەت’ چۆن ئەو گفتوگۆیانە بگەینینە ڕاستی”.
ژن، ژیان، ئازادی شۆڕشێكە
قەرەداغی لەسەر مێژوو و بۆنیادنانی فەلسەفەی درۆشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن رێبەری گەلی كوردەوە، كە كەی و لەكوێ بەشێوەیەكی بەبەڵگەكراو دكۆمنێتكراوە ئاخاوتوە و وتی: “ژن، ژیان، ئازادی” نە تەنیا دروشمێكە، كە ئێستاكە لەگۆڕەپانەكان و شەقامەكان و كۆڵانەكاندا دەوترێتەوە، بەڵكۆ خۆی لەخۆیدا شۆڕشێكە. لە ئاستی شۆڕشی كۆمەڵایەتی و دیموكراتیكدایە. لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان نە تەنیا دروشمێكە. ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەیەكە، پارادایمێكە، هزرێكە بۆ ژیانێكی ئازاد. هەرچۆن فرۆمۆلاسیۆنی ژیانی ئازادی بەخۆیەوە گرتووە، فرۆمێكی وەهایە.
لەئەساسدا، گەوهەری دووهەمین شۆڕشە، كە دەتوانین باسی لێوە بكەین. شۆڕشی ژن، شۆڕشی چاندی و شۆڕشی دیموكراتیك و كۆمەڵایەتییە كە لەرۆژهەڵاتی ناویندا پێكهاتووە. هەموومان ئاگادارین كە یەكەمین شۆڕش لەقۆناخی بەردی نوێدا دەركەوتووە. ئێستاش شاهێدی شۆڕشی دووهەمینین، كە لەرۆژهەڵاتی ناویندا پێكدێت. ئەم شۆڕشە، شۆڕشە لەبەرامبەر ئانتی ـ شۆڕش دەركەوتووە. جارێكی دیكە بە فۆرمێكی دیكە لەبەرامبەر بەو دامەزراوە ئانتی ـ شۆڕش، دەزگای ئانتی شۆڕشانە، كە دەوڵەت لەبازنەی باڵادەستی پیاو و دەسەڵاتداریەتی بەکاریان دەهێنێت دەركەوتووە، ناوكی ئەوەش مێزۆپۆتامیا ژێرینە، كە ئانتی ـ شۆڕش لەبەرامبەر یەكەمین شۆڕشی ژن لەمێژووی مێزۆپۆتامیا دەركەتووە.
ئێستا دەتوانین بڵێن، فەلسەفەی پارادایمی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” كارەكتەری سەدەی بیست و یەكە، كە لەبەرامبەر ئانتی ـ شۆڕش دەركەوتووە. فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی بەئیرادەبوونی بزوتنەوەی ئازادی ژن و وەڵامدانەوەی هەموو ئەو بەرخۆدانانە، كە لەمێژووی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر بە دامەزراوەیکردنی ئانتی ـ شۆڕش دەركەوتوون. بزوتنەوەی ئازادیی كوردستان بەپێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ، گەیشتووەتە خاڵێك، كە گۆڕانكاری لەرۆژهەڵاتی ناوین پێویستی بەشۆڕشێكە سەرهەڵبدات، شۆڕشێك كە پێشەنگایەتی بكات.
نە بە نوێبوونەوەی دەتوانێت جارێكی تر رۆڵی ژن دەربخاتە قۆناخێكی پێشەنگایەتی. چونكە پێناسەی یەكەم ژنی كوێلە كە یەكەم داگیراوی یەكەمە، لەكەسایەتیی ژندا جارێكی تر بەئێرادەی ژن دەتوانێت رۆڵی هەبێت. نە بەخۆنوێكردنەوە لەدامەزراوەی دەوڵەت و هەروەها دامەزراوەكانی دەوروبەر، كە پشت بەهزراندن لەبازنەی پیاودا دەتوانێت پێكبێت. تەنیا دەتوانێت بەشۆڕشێكی رادیكاڵ و فەلسەفەیەكی نوێ بەپارادایمی نوێ خۆی بۆنیاد بنێت. بۆ ئەوەش ئێستاكە لە گۆڕەپانەكاندا، ئەنجامی تێكۆشانێكی رادیكاڵی كۆمەڵایەتی، چاندی و تەنانەت لەهەموو بۆارەكانی ژیاندا تێكۆشانێكە كە بە ئیرادەبوونی ژنە. بەئیرادەبوونی كۆمەڵگەیە. ئیرادەی ژن و كۆمەڵگە خنكێندراوە و ئیرادەی دەسەڵاتداریەتی لەبازنەی پیاودا بناخەی داكۆتاوە. ئیرادەی ژن لەبەرچاو نەگیراوە، بەشێوەیەكی دیكە لەبیركراوە. ژن لەراستینەی خۆی بەدەرنراوە، كۆمەڵگە لەراستینەی خۆی دورخستنە.
بۆ ئەوەش جارێكی دیكە ئەو هەموو دەسەڵاتە لەسەر كۆمەڵگە و ژن هەڵبگیردرێت، پێویستی بەشۆڕشێكی راستەقینە هەبوو. شۆڕشێكی رادیكالی كۆمەڵایەتی، چاندی و رادیكاڵە. ئەو ماتەوزەیەی بەدەسەڵات سنوردار كراوە، لە ژندا تەنیا وەكو بوونێكی بایۆلۆژی بۆ خزمەتكردنی دەوروبەری، بۆ منداڵ “وچەخستنەوە”، بۆ ئەوەی لەهیچ بوارێكی ژیاندا خاوەن رۆڵ نەبێت، جارێكی تر ئەو ماتەوزەیە خۆی نیشاندایەوە. ئەو ماتەوزەیە، كەوتووەتە رێ بەرەو هەموو گۆڕەپانێكی ژیانەوە. جارێكی تر واتا بەخشینەوەیە بەژیان. بەدامەزراوەبوونی ئیرادە، دەستپێكردنەوەی شۆڕشە. لەو واتایەدا ئێمە دەتوانین بڵێن، دەتوانرێت ریشەی “ژن، ژیان، ئازادی”هەم وەكو پرۆسەیەكی ببینرێت. راستە”ژن، ژیان، ئازادی”وەكو درۆشمێك دەبینرێت، بەڵام لەراستیدا دەبێت وەكو پرۆسەیەك، وەكو سەردەمێكی قۆناخ بەقۆناخ سەیر بكرێت.
ئەندامی ئەكادیمیای ژنۆلۆژی، نەجیبە قەرەداغی باسی لەبیروڕاكانی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ژن و هەروەها ئەو فەلسەفەیەی لەپشت دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یەوە كرد و لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا، وەها باسی لە را و بیر و بۆچوونەكانی ئۆجالان لەسەر ئەم بابەتەكرد.
ریشەی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ئەوەیە تا ژن ئازاد نەبێت، كۆمەڵگە ئازاد نابێت
لەنیسانی ١٩٨٩دا رێبەر ئاپۆ لە وتەیەكی خۆیدا دەڵێت، “ژن بەشێكە لەژیان و لەژیان دانابڕدرێت”. كاتێك ئێمە دەڵێین، ژن، واتای ژیان دەدات. بۆ ئەوەش لەشتێك زیاتر، ژن وەكو ئۆبژەیەك، وەكو ئامرازێك تەماشا ناكرێت. دەبێت وەكو كردە “سۆبژە” هۆشیار و بەبڕیار ببینرێت. ئەوەش بەواتای ئەوەیە، كە رێبەر ئاپۆ دەیەوێت چارەسەری لەكەسایەتیی ژندا پێشبخرێت. نەک تەنیا ژن پێشخستن، بەڵکو لە کەسایەتی ژن ئێمە بۆ هەموو کۆمەڵگا کار دەکەین. ئێمە لە کەسایەتیی ژندا چارەسەری بۆ هەموو کۆمەڵگا پێش دەخەین.
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: “ئەویش پێوستبوونێکی ئازاد بوونە، ئازاد بوونی کۆمەڵگا بە ئازاد بوونی ژناندا تێپەر دەبێت، ژنێکی ئازاد دەتوانێت کۆمەڵگایەکی ئازاد پێک بێنێت”. ماریا ماس دەڵێت: ‘ژن داگیرکراوی کۆتایە’ بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لەو فراونتر شرۆڤەی دەکات و دەڵێت؛ ‘ژن داگیرکراو و کۆیلەکراوی چینی یەکەمینە و نەتەوەی یەکەمینە لە مێژوودا، هەتا تاریکی لەسەر ژن لانەبرێت ناتوانرێت تاریکی لەسەر تەواوی کۆمەڵگا لاببرێت، تاریکی لەسەر ڕاستیی ژنیش لانابرێت. دەبێت ئێمە لەسەرەتادا لە ژنەوە دەست پێبکەین’.
ئەو پرۆسەی بە دوو قۆناغ دەستپێکرد. یەکەم، ژنی کردە خاوەنی فکر و ئایدەلۆژیای خۆی. دووەم، ئەو قۆناغی یەکەمی پێش خست و ژنی کردە خاوەن ڕێخستن دامەزراوەی خۆی. ئەوەش بۆ ژنان زۆر گرینگ بوو. ئەوەیە جەوهەری فەلسەفەی پارادیگمای” ژن، ژیان، ئازادی”. جەوهەر و ئێرادەی بوونی ژنی وەک ئێرادەی هەموو کۆمەڵگا گرتە دەست. ئەو بە تەکتیکی ژنان بەشداری ڕیزەکانی بکات نزیک نەبوو، بەڵکو بە شێوەێکی وا نزیکیان بوو، کە بیانکاتە خاوەن ئیرادەی خۆیان. ڕێبەر ئاپۆ ئەو بابەتەی وەک بابەتێکی ستراتیژی وەرگرت و ئەوەش لە ئەنجامدا بۆیە تەڤگەری ئازادیی ژن لە کوردستان. کاتێک ئێمە ئەو قسانە دەکەین ئەو بابەتە وا ئاسان نیە، کە بە شەو ڕۆژێک پێکهاتبێت، ساڵیک یان دوو ساڵ پێک هاتبێت، ئەو دەرئەنجامەیە، کە بە ڕەنج وزەحمەتێکی زۆر پێکهاتووە. لە بواری ڕێکخراوی بوون تێۆری زۆری قۆناغی جیاجیا بە خۆیەوە بینی و تێپەری. دەتوانین بەڵین، ئەوە بەرهەمی ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانە، لەم ساڵانەی دوایش ئەنجامی زۆر گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا لە بواری ڕێخراوی بوون.”
کاتێک لە مەیدانەکان’ ژن، ژیان ، ئازادی’ دەبیستین ئەو واتای قۆناغی بەر کۆمەڵگا بوونی ئەو شۆڕش و فەلسەفەیە، قۆناغی بەر تۆڵەی هۆشمەندی ٥ هەزار ساڵەیە‘
قەرەداغی باسی ئەو قۆناغانەی کرد، ئەو فەلسەفەیە گۆڕانکاریی لە ناو ژنان و کۆمەڵگا و بەتایبەتیش پێاوان دا کردووە، سەرنجی ڕاکێشایە سەر تایبەتمەندیەکانی و وتی: “لە تیۆری تەڤگەری ئازادیی ژندا بۆ گۆرانکاری لە پیاوان دا، تیۆریی فەلسەفەی کوشتنی پیاوەتییان پێش خست، جیاواز لە ڕەوتەکانی فمینیزم ئەو تیۆرە جیاواز لە فەلسەفەی ئازادیی ژن و ڕێکخراو بونیان کاریکرد لەسەر پەروردە کردنی پیاوانیش پێشخستنیان لەسەر بنەمای تێگیشتن لە تێکۆشانی ژنان، بێگومان ئەو بەرنامەیش هەر لە چوار چێوەی فەلسەفەی” ژن، ژیان، ئازادی” بوو.
لەوەش زیاتر قۆناغی دوای ئەوە، کە قۆناغی هیوای ئازاد، ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنە، لە چوار چێوەی پەرنسیبە وڵاتپارێزییەکان، تێکۆشان، ڕێکخستن بوون، ئیرادە و فکری ئازاد، ئەستەتیک، ئەوانە پێنج بنەمای فەلسەفەی ئازادی تێکۆشانی ڕزگاری ژنانە لەبەرامبەر ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتداری کە کۆمەڵگا کۆیلە دەکات. لە کەسایەتی ژندا تەواوی کۆمەڵگا ئەسیر دەکات، ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان گەڕانەوەیە بۆ ٥ تا ٦ هەزار ساڵ لەمەوە پێش، لەو شوێنەی لادان ڕویدا و پیاو لە ڕاستینەی ژیان دوور کەوەتەوە، دەبێت کۆمەڵگا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ ڕاستینەی خۆی و ژنان پێگەی خۆیان بەدەست بهێننەوە، دەبێت هەم ژن خۆی بناسێت، هەمیش دەبێت پیاوان خۆیان بکەنە ژێر لێپرسینەوە هەتا جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ڕاستینەی خۆیان، لە ماوەی ڕابردوو لە ناو تەڤگەری ئازادیی کوردستان قۆناغی لێپرسینەوە بوو لە پیاوان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە جەوهەری خۆیان، هەر لەبەر ئەوەیە ماوەی ٨٠ بۆ ٩٠ ساڵی ڕابردوو بۆ تەڤگەری ئازادی ژن و تەڤگەری ئازادی گشتی قۆناغێکی پڕ لە ئێش و زەحمەت بوو، چونکە ئەو قۆناغە بە خاوێنکردنەوەی مێشکی مرۆڤەکان لە کارەکتەری داگیرکەری پیاو سالاری تێپەری، ناکۆکیەکانی کۆمەڵگای کورد ڕوو بەڕوو بوویەوە.
ئایدۆلۆژیای داگیرکەری، کە کاریگەریی سەدان ساڵەی لەسەر مێشکی کۆمەڵگا هەیە تەنها بە فەلسەفە و پارادیگیمایەکی نوێ تێناپەرێت. ئەو قۆناغە هەم قۆناغی ڕەنج بوو هەم قۆناغی تێکۆشانی نوێ بوو. لەبەر ئەوە ڕاستەوخۆ ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕۆڵی سەرەکیی ئەو تێکۆشانەی پێ بڕا، هەم لە بەرامبەر کاراکتەری کلاسیکی ژن، ئەوانەی، کە تەنیا ڕۆڵی بچووکیان لە ژیان گرتبوو ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی لەبەرامبەریان کرد. هەم لەبەرامبەر پیاوانی دەسەڵاتدار کە نایانەوێت ژن ئازاد بێت و ژن خاوەن عەشق و پێگە بێت، لەبەر ئەوە ڕێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر هەردوو چەمکەکە تێکۆشانی کرد، ئەو کتێبانەی لەو بارەیەوە نوسراون کۆیکردنەوە، ئەو تێکۆشانەی کە کراوە شایدی ئەو ئەو ڕاستییە دەدەن، لەبەر ئەوەش مرۆڤ دەتوانی بڵێت، ئەو تێکۆشانە دەربارەی بە ڕێکخراوەیی بوون و تێۆری قۆناغی جۆراو جۆری بە خۆیەوە بینیوە.
لە ساڵانی ٩٠ کان ڕێکخراوبوونی ژن قۆناغێکی تری تێپەر کرد و قۆناغی نوێ بە دوای خۆیدا هێنا، لە دوای ئەوە قۆناغی بە سوپا بوون، بە پارتی بوونی ژنان پێشكەوت. لە چوارچێوەیەدا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، ئەو قۆناغانە یەک لە دوای یەک زۆر گرینگ بوون بۆ بە کۆمەڵایەتی بوونی ئەو فەلسەفەیە. ئێستا کاتێک لە هەموو مەیدانەکان درووشمی ‘ ژن، ژیان، ئازادی’ دەبیستین تەواوکەری قۆناغەکانی پێش خۆیەتی، کە بە کۆمەڵگا بوونی ئەو فکریە.
کاتێک ژنان پۆل بە پۆل بەشداری تێکۆشان دەبن بە واتای ئازادیی ژنان دێت، یان ئەو پیاوانەی بەشداری ئەو تێکۆشانە دەبن بە واتای ئازادیی پیاو دێت، چونکا لە دوای بەشداربوونیان لەگەڵ خۆیان دەکەونە شەڕەوە بۆ ئەوەی بتوان فکری دەسەڵاتداری لە خۆیاندا بکوژن و ئازاد ببن. واتا لە تێکۆشانی ئازادیی ژنان و تێکۆشانی ئازادی هەوڵی خۆ ئازاد کردن دەدەن و شەڕی کەسایەتی خۆیان دەکەن.
لەبەر ئەوەی بەشداری ژنان لە تێکۆشانی سەربازی، سیاسی کۆمەڵایەتی، ئابوری، ئەکادیمی، تیۆری و پراتیکیدا، بە گشتی قۆناغێكی نوی تۆڵکردنەوەیە، بە تەنیا قۆناغێکی تۆڵکردنەوەش نییە، قۆناغی بە رخودانێکە تا ئێستاش بەردەوامە، لەگەڵ خۆی قۆناغی پرۆسەی بونیاتنان دەهێنێت. ئێمە لە ئێستادا لە قۆناغی بونیتنانی ئەو سیستەمەداین، لەبەر ئەوەی قۆناغی بە سوپابوونی ژنان ئەم قۆناغە نوێیە بە دوای خۆیدا هێنا، پارتێکی ژنی بونیاتنا، ئەوەش تەنها لەسەر ئەساسی ڕزگاریی ژن نییە، بەڵکو پراکتیکە و ئیرادەی ژنی پێشخست، بە شێوازێکی سیستەماتیکی و بە بەرنامە تێکۆشانیان کرد لەبەرامبەر هۆشـەندی پیاوسالاری و دەسەڵاتداریی بونیاتنراو. هاوکات بۆ ئازادی کارەکتەری پیاوا تێکۆشان دەکات. پیاوان ناچاری ئەوە دەکات کە بۆ ئازادیی خۆیان تێکۆشان بکەن.
بەشی دووهەم
‘ژن سەربەخۆیە، بەشداری هەموو کەرتەکانی ژیان دەکات‘
نەجیبە قەرەداغی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باسی لە ڕۆڵی ژنانی لە سیستەمی کۆنفیدراڵیزی دیموکراتیک دا کردن کە ئۆجالان پێشكەشی کردووە و وتی: “لە ناو کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دا و لە کۆنفیدارڵیزمی گشتی دا ژن سەربەخۆیی خۆی هەیە. ژن لە بەشەکانی تری ژیان دا بەشداری دەکات. ئێستا کاتێک دەبینین ژنان لە ئێران لە هەموو مەیدانەکان خۆپێشاندان دەکەن هەمان ژیانی خۆیان و هەم سیستەمی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیش دەگۆڕێت. دەبێت کۆمەڵگاش پشتگیری ئەو گۆڕانکارییە بکات و خاوەنداری لێبکەن. لە ڕاستیدا کۆمەڵگا ئێستا بە هێزی گەنجان و ژنان بەشداری ئەو قۆناغە دەبن. دەوڵەت لەو شوێنانەی، کە ئایدۆلۆژیای خۆی سەپاندوە دەیەوێت سیستەمی خۆی بەسەر ژنان دا بسەپێنێت و لە شەخسی ژندا کۆمەڵگەش کۆیلە بکات. ژنان لە دژی ئەوەی سەرهەڵدان دەکەن. سەرهەڵدانی ژنانیش تەنها بۆ حیجاب نییە، بەڵکو حیجاب بیانویەكە بۆ سەرهەڵدان. دەوڵەت کاتێک دەیەوێت شکڵ بداتە ژن، هەوڵ دەداتە شکڵ بداتە فکر و جەستە و بەدەن و جل لەبەرکردنیشی، ئەوەش بە هەموو شێوەیەک دژی کارەکتەری ئەخلاقی و ئازادی کۆمەڵگایە. کۆمەڵگا ئەو کراسەی دەوڵەت و دەسەڵاتداری قەبووڵ ناکات. بۆچی دەوڵەت زۆرتر هێرش دەکاتە سەر ژنان، لەبەر ئەوەیە، کە دەزانێت ژن هەم خاڵێکی لاوازە و هەم خاڵێکی بە هێزە، لە هەمان کاتدا دەتوانی لە کەسایەتیی ژندا هەموو کۆمەڵگا کۆیلە بکات، بەڵام کاتێک ژن سەرهەڵدان دەکات خاڵێکی هەرە بە هێزی کۆمەڵگایە، چونکە پۆنتاسیلی گۆڕانکاری لە گەڵ خۆیدا بۆ ناو کۆمەڵگا دەهێنێت.
ئۆجالان: نوێنەرایەتی فەلسەفەی ‘ژن،ژیان ئازادی’ بکەن
قەرەداغی بەم شێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: “درووشمی’ ژن، ژیان، ئازادی’ وەک فۆرمیلێکی ئەفسوناویە، فۆرمیلێکە کە ڕێىەر ئاپۆ بۆ جاری یەکەم لە ساڵی ٢٠١٣ لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکانی بەکاری هێنا. ڕێىەر ئاپۆ دەڵێت؛ ‘داوا لە هەموو ژنان دەکەم درووشمی’ ژن، ژیان، ئازادی’ بەکار بهێنن و ژیانی بکەن و کەسانی تریش فێربکەن’. ئەوە سەر بەخۆ بەڵگە و ڕاستییەکە، کە پێشتر ئەو درووشمە دەرکەوتوە، دەبێت ئێمە هەموومان نوێنەرایەتیی ئەو ڕاستییە بکەین.
لە کوێ دەسەڵاتداری و پیاوسالاری هەبێت دەبێت ئێمە پێشەنگایەتیی ڕاستی بکەین. کۆمەڵگا و ژن بە ڕەنگی خۆیان خۆیان ڕێکخستن بکەن. ئێمە کاتێک باسی قۆناغی تیۆری و پراکتیکی دەکەین بە هەزاران ژن ژیانی خۆیان داوە، بە تێکۆشان و ژیانی خۆیان قوربانیان دا. دەتوانین وەک سیمبوڵ باسی هەندێک لەو قارەمانانە بکەین، نموویان بیریتانە، کە لەبەرامبەر خەتی خیانەت تەسلیم نەبوو، یان زیلان کە لەبەرامبەر کۆمپلۆ (پیلانگێری) لەسەر ڕێبەری گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی چالاکیی گیانبازیی کرد، ڤیان جاف، ڕەهشان، زەکیە، بێریڤان، ڕووناهی، ئارین میرکان، شیرین عەلەمهولی، کە تەسلیمی ڕژێمی ئێران نەبو. بە دەیان و هەزارانی تر، کە قوربانیی زۆر گەورەیان داوە لە پێناو هێڵی ژنی ئازاد.
بە گوێرەی وتارێک کە لەمەڵپەری فارسی کەناڵی BCC بڵاو کراوەتەوە، یەکێک لە چالاکوانانی ژن ئاماژە بەوە دەکات، کە جاری یەکەم درووشمی ‘ ژن، ژیان، ئازادی” یان لە شیرن عەلەمهولی بیستوە. ئەوەش بەڵگەیکی گەورەیە. لە هەمان کاتدا لەم ڕۆژانە دوایدا مەحمەد ئەمین پێنجووێنی، کە پێشتر چەندین جار چووەتە لای ڕێبەری گەلی کورد لە سوریا و دۆڵی بیقاع وتارێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:’ لە ساڵی ١٩٩١ بۆ جاری یەکەم کاتێک چومە بیقاع، کە زیاتر لە هەزار گەریلای لێ بوو، ڕێىەری گەلی کورد وتارێکی پێشکەش کردن و بۆ جاری یەکەم لەو وتارەی ڕێبەر ئاپۆ گوێم لێبوو، کە درووشمی ‘ ژن، ژیان، ئازادیی’ بەکار هێنا و ئەوەم بە چاوی خۆم دیت”.
‘دەیانەوێت ناوەڕۆکی درووشـمەکە بەتاڵ بکەن و لە ڕاستی دووری بخەنەوە‘
قەرەداغی سەرنجی ڕاکێشایە سەر مەترسیەکانی دەسەڵاتداران، کە دەیانەوێت بۆ پووچڵکردنەوەی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕؤژهەڵاتی کوردستان ناوەڕۆکی درووشمەکە بەتاڵ بکەن و لە ڕاستی دووری بخەنەوە و لەو بارەیەوە وتی، “خیانەتی گەورە هەیە، داگیرکەر دەیانەوێت هۆشمەندی نەتەوە پەرستی، پیاوسالاری درێژە پێ بدەن، بۆیە دەیانەوێت پێش لەو درووشمە بگرن. لە مێژوودا نموونەی ئاوا زۆرە. دڕووشمەکە دەگرن و دەستکاریی دەکەن و پێچەوانەوە دەکەنەوە. لە ناوەڕۆکی خۆی دووری دەخەنەوە و بەتاڵی دەکەنەوە. لە لایکی تریش هەندێکی تر دەیانەوێت ئەو درووشمە بکەنە ماڵی خۆیان و دەڵێن پێشتر بزاڤی ژنان بوونیان هەبوە، ڕاستە بزاڤی ژنان بوونیان هەبوە، بەڵام لە راستیدا دەبێت پرسیار بکەین ئایە ئەو بزاڤانە ئاستی بە ئیرادە بوونی ژنان و ئێرادەبوونی کۆمەڵگەیان چەندوە بووە؟ بەشداربوونی ژنان لە چی ئاستێکدا بووە؟ لە هەموو بەشەکانی ژیان ژنان تا چەندە بوونیان هەبوو؟ لەبەرامبەر داگیرکاری ناوخۆ و دەرەکی ئاستی تێکۆشانیان چەندە بوو؟
بزاڤی فێمێنیزم نەیتوانی ئازادیی ژن لە دەسەڵاتداری و دەوڵەت دابڕێنێ
پێشتریش هەندێک درووشم بونیان هەبوو. لە شۆڕشی فەرەنسنا درووشمی’ بەرایەتی، یەکسانی، ئازادی’ ئەوە درووشمی شۆڕشی فەرنسا بوو، بەڵام بینمان لە قۆناغی دوای ئەوە ژن چەندە توانیی بە ئیرادە ببێت. بە پێچەوانە قۆناغەکە دەوڵەت زیاتر خۆی بە ڕێكخستن دەکات. ئیرادەی کۆمەڵگا لە ناو هەندێک ڕێکخراو و قانون دا بە ئەساس دەگرێت. بەرنگاربوونەوەی ژنانیش لەبەرامبەر ئەوە بووە هۆی مردنی خۆیان، قۆناغی لە سیدارەدانی ژنان، نە هێشتنی ئیرادەی ژنانی لەگەڵ خۆی هێنا، لە بنەڕەتدا بزاڤی فێمینیزم لەبەرامبەر ئەو چەوسانەوەیە سەریان هەڵدا. دوای ئەوە ئەوانیش درووشمەکانی ‘نان، کار، ئازادی’ و درووشمی چەپی مارکسیزم ‘کریکارانی جیهان یەک بگرن’ بەرز کرایەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئیرادەی ژن بە ئەساس وەرنەگیرا و ژن وەک لایەکی ئەساسیی کۆمەڵگا حیسابی بۆ نەکرا.
دەیان گوت سەرەتا دەبێت ببینە دەسەڵاتدار و دواتر مەسەلەی ژن چارەسەر بکەین، لەو قۆناغانەدا بزاڤەکانی فێمینیزم سەریان هەڵدا. هەموویان قۆناغی جیاجیان بە خۆیانەوە بینی. ناکرێت هەموویان وەک یەک بنرخێنین، بەڵام ئەوانیش مژاری ژنیان وەک بابەتی ئازادی تاکە کەسی گرتە دەست نەک وەک قۆناغی ئازادی کۆمەڵگا. لەبەر ئەوەش هیوا ئەوە بوو، کە لە ناو دەوڵەت و دەسەلاتداریدا ئازادیی کۆمەڵگا و ئازادیی ژن وەر بگیرێت، ئەوەش ڕاستەوخۆ خۆ هەڵخەڵتاندنە. دەوڵەت و دەسەڵاتداری دژی ژن، ژیان و ئازادین. چۆن دەکرێت مرۆڤ چاوەروانییەکی وای هەبێت، کە دەسەڵاتداری و دەوڵەت مافەکانی پێ بدات.
تەڤگەرێکی شۆڕشگێڕییە
ئەوە شتانەی ئێمە لە مەیدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەیبینین، تەڤگەرێکی شۆڕشگێڕییە، شۆڕشێكی کۆمەڵایەتیی تەواوی کۆمەڵگایە. هاوکات دەستێوەردانی دەرەوەشی تێدا دەکرێت، هۆشمەندیی دەسەڵاتداری و نەتەوەپەرستی هەوڵی دەزە کردن دەدات بۆ ناو ئەو شۆڕشە. ئێمە دەبێت لەبیری نەکەین، لە قۆناغەکانی پێشووتر زۆر هەوڵ هەبوون بۆ دزەکردنە ناو شۆڕشەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە شاهیدی شۆڕشی گەلانین لە ساڵی ٢٠١١، کە چۆن بزاڤە ڕادیکاڵە ئیسلامیییە سیاسیییەکان سەریان هەڵدا و بەرهەمی شۆڕشی گەلانیان بۆ خۆیان دزی. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش مەترسی دۆخێکی وەها هەیە، ئەو ئیرادەیە لە کۆڵان و مەیدانەکان دەیبینی باش دەستی پێکردووە و گەورە بووە و ئەگەری گۆڕانکاری گەورە هەیە، بۆیە گرنگ داکۆکیی لێ بکرێت و ناوەرۆک و دروشم و ئامانجەکانی بپارێزرێت.