هۆشدارییەکی توندی ئەمەریکا بۆ تورکیا و هۆکارەکەشی پەیوەندی بەهێزی توركیایە لەگەڵ ڕووسیا

275
0
هاوبەشی :

ئەمەریکا لەسەر پابەند نەبوونی توركیا بە سزا سەپێنراوەكانی سەر ڕوسیا هۆشداری داوەتە ئەنقەرە  ئەویش لەبەر نزیکبوونەوەی گەورەی دەوڵەی توركیا لە مۆسكۆ.

لەمبارەیه وه ئیلیزابێس ڕۆزنبێرگ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە ڕێگەپێدراوه بۆ دۆسیەی دژەتیرۆری ڕژێمی توركیا لەوەزارەتەكەیدا، هۆشداریدا بەڕژێمی تورکیا ئەگەر بێت و دەوڵەتی توركیا هێڵی سزاكانی سەر ڕوسیا تێپەڕێنێت  كە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەسەر مۆسكۆیان سەپاندوە بەهۆی جەنگی داگیركاری ئۆکراینا، ئەوا ئەنقەرە بەرەوڕووی سزای توند دەبێتەوە.

ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا بە توندی دژایەتی پلانەکانی ڕووسیا دەکات بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی دابەشکردنی گازی سروشتی لە تورکیا و بە هەوڵێک دەزانێت بۆجێبەجێ نەكردنی  سزا سەپێنراوەكانی سەر ڕوسیا

هۆشدارییەکانی ئەمریکا بەدوای هۆشدارییەكانی دەوڵەتانی ئەورووپا دێت كە هەمان هوشداریان ڕووبەڕووی ئەنقەرە كردەوە، لەگەڵ ئەوەی پێشتر یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی ئەوروپا پێشنیاری پێکهێنانی گروپێکی کاری تایبەتیان کردووە بۆ چاودێریکردنی پابەندبوونی ڕژێمی تورکیا بە سزاکانی سەر ڕووسیا

ئەم هوشداریانەش دوای ئەوە دێت كە ڕژێمی تورکیا بەردەوام گۆی نەداوەتە هوشداریەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، چونکە میدیاکانی ڕۆژئاوا دووپاتیان کردەوە کە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٢ تورکیا زیاتر لە ٧٠٠ کۆمپانیای ڕووسی دامەزراون

 

 

هاوبەشی :