رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیه
نوسینی: گه‌نجۆ ژین‌دا
ئه‌وه ئاشكرا بووه كه سه‌ده‌ی 21 سه‌ده‌ی ئازادی كورد و ژنانه، بۆیه سیسته‌می ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ری سه‌ر كوردستان، به یه‌ك ئاست هه‌موو هێزی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ له پێناو قڕكردنی كوردان و ژنان. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه گه‌لی كورد و ژنان به یه‌ك هێز و توانا رووبه‌ڕووی ئه‌و وهحشیتگهریهی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر و نۆكه‌رانی ببنه‌وه.
داگیركه‌ران و رژێمه ده‌سپۆت و قڕكه‌ره‌كان ته‌نها وانه‌ی دژه مرۆی له‌یه‌كتری فێر ده‌بن، وه‌ك چۆن كاتی خۆی هیتله‌ر گووتبووی بۆ قڕكردن و له‌ناوبردنی جووله‌كه م.ئه‌تاتورك به مامۆستای خۆم ده‌زانم، چونكه م.ئه‌تاتورك به‌ر له هیتله‌ر نزیكه‌ی 100 هه‌زار كوردی له ئامه‌د و دێرسیم له ساڵانی نێوان 1925 – 1939 له‌ناوبردووه و هه‌موو جۆره چه‌كه كۆكوژیهكانیشی له‌به‌رانبه‌ر بهكارهێنابوون. دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری له‌باكووری كوردستان له ساڵی 1984، رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی تورك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی دژه مرۆڤی نزیكی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد بوونه‌ته‌وه، هه‌مانكات له‌وشوێنه‌ی كه زانیبێتی ناتوانێ رووبه‌ڕووی گورزی گه‌ریلا بێته‌وه، ئه‌وا وه‌ك رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی سه‌ددامی چه‌كی قه‌ده‌خه كراوی كیمیاویشی به‌كارهێناوه.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو بۆ چه‌نده‌مین جار فه‌رمانداریه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “نه‌په‌گه” ئاشكرای كردووه كه سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراوی كیمیاوی به‌كاردێنێت، هه‌روه‌ها له هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی زاپ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه سوپای داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌كی كیمیاوی، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و بۆمبی ته‌رمۆباریكیش به‌كاردێنێت. لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه ئه‌و جۆره چه‌كانه به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌كارهێنانیان له شه‌ڕدا قه‌ده‌خه‌یه. له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و زانیاریه‌كانی نه‌په‌گه هه‌مانكات گهنهڕاڵه خانه‌نشینه‌كان و وه‌زیری شه‌ڕی توركیاش دانیان بهمهناوه و نه‌یانشاردۆته‌وه كه له‌ساڵانی نۆوهتی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه چه‌كی كیمیاوی به‌كاردێنن. ئه‌و رووقایمی و چاونهترسیهیی سوپای توركیا لهكوێوهدێت؟ هه‌مانكات بۆچی سه‌ڵ له‌هیچ یاسا و پێوانه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و ئاینی و ئه‌خلاقی ناكاته‌وه؟
وه‌ك ده‌زانرێت ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، بۆیه‌ش ئه‌و چه‌كانه‌ی كه جێگه‌ی باسن ته‌نها له‌ده‌ست ناتۆدا هه‌یه و ئه‌ویش به‌ته‌نها ده‌توانێ به‌كاری بێنێ یان رێگری له‌به‌كارهێنانی بكات. واتا ده‌بێ بزانرێ ئه‌گه‌ر ناتۆ چاوپۆشی له سوپای توركیا نه‌كات ئه‌وا سوپای توركیا ناتوانێ به هێزی خۆی نه باشوور داگیر بكات و نه ده‌توانێ چه‌كی كیمیاوی و بۆمبی ئه‌تۆمیش به‌كاربێنێت، بۆیه كاتێك ده‌گوترێت كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه، ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت له‌ناوبردن و سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردیش نێوده‌وڵه‌تیه. ئه‌وه سه‌لمێنراوه سوپا و ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و هێز و ئیراده‌ی نییه كه نه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و نه له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلای ئازادی كوردستان به‌ته‌نها بێته مه‌یدانی جه‌نگ. بۆیه به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان هێرشی سه‌ر گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی ده‌كات.
له رابردوو هێزه به‌كرێگیراو و نۆكه‌رانی ناوخۆی كورد زۆر به‌هێزبوون و ده‌یانتوانی له ئان و ساتێك بزاڤی سیاسی و چه‌كداری كوردان له‌ناوبه‌رن، دواین نمونه‌شمان له ساڵی 1975ه. له‌دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد هۆشیار بووه‌و بووه خاوه‌ن رێكخستن و هێز و ئیراده و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بۆ ئازادی، ئیتر هێزه به‌كرێگیراوه‌كان ناتوانن وه‌ك رابردوو به ئاسانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردان له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی. دواین نمونه‌شمان سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی په‌ده‌كه یه. په‌ده‌كه بۆ خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك له مانگی مایسی ئه‌مساڵ رایگه‌یاند كه ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ماسكه دژه چه‌كی كیمیاویانهدا گرتووه كه بڕیار بووه بچن بۆ هه‌رێمی زاپ بۆ ده‌ستی گه‌ریلا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌شی به‌شانازیه‌وه له راگه‌یاندنه‌كانی ریكلامی بۆ ده‌كرد. خودی په‌ده‌كه و هه‌موو گه‌لی كورد و ئازادیخوازان ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه كردوویه‌تی ده‌كه‌وێته خانه‌ی خزمه‌ت كردنی داگیركه‌ر و دوژمنی سه‌دان ساڵه‌ی كوردان كه ده‌وڵه‌تی توركه، بۆیه ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی خیانه‌تكردن و خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه له رۆڵه‌كانت دان هیچ ناویتری نییه.
لێره راستیه‌ك ئاشكرا ده‌بێ ئه‌ویش، ئه‌گه‌ر هاوكاری و پشتیوانی و رێگاخۆشكردن و بههاوبهشكاركردنی په‌ده‌كه و سوپای تورك نه‌بێ، بێگومان سوپای تورك نه‌ك نه‌یده‌توانی چه‌كی كیمیاوی و بۆمبی ئه‌تۆمی به‌كاربێنێ، به‌ڵكو ده‌مێك بوو لوتی شكا بوو و به‌سه‌ر شۆڕی گه‌ڕابووه‌وه دواوه. واتا ئه‌وه‌ی هێزی داوه‌ته ئه‌و سوپا داگیركه‌ره له‌گه‌ڵ چاوپۆشیهكانی ناتۆ، هه‌روه‌ها پشتیوانیه‌كانی په‌ده‌كه‌ش یه‌كێكیتره له‌و رێگاخۆشكردنانه تاكو سوپای تورك به‌ئاره‌زووی خۆی چی بووێ بیكات.
پێویسته ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌كه‌ین په‌ده‌كه ته‌نها رێگری نه‌كرد له‌وه‌ی ماسكه‌ی دژه چه‌كی كیمیاوی بگاته هێزه‌كانی گه‌ریلای ئازادی كوردستان، به‌ڵكو له‌ماوه‌ی ساڵێكدا دوو شاند له پسپۆڕان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاتوون به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هه‌رێمه‌كانی زاپ و مه‌تینان و ئاوه‌شین، تاكو لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی بكه‌ن، به‌لام په‌ده‌كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری ده‌كات و هه‌تا زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ده‌سگیركردو نه‌یهێشت هه‌تا بكه‌ونه ناو شاری هه‌ولێره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و خۆفرۆشیهی بۆ داگیركه‌ر ئینجا په‌ده‌كه ده‌ڵێت، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له باشووری كوردستان گێره‌شێوێنی بكات و ئارامی هه‌رێم تێكبدات. له‌لای په‌ده‌كه رووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوی و داگیركه‌رانی كوردستان به گێرشێوینی به‌ناو ده‌كرێت!!! نازانێ خۆی تا قوڕقوڕاگه‌ی كه‌وتۆته ناو زه‌ڵكاوی خیانه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌ت به‌داگیركه‌ران هیچ ئهركێكیتری نه‌ماوه، بۆیه وه‌ك حیزبێكی نه‌خوازراو پێناسه ده‌كرێت.
گه‌لی كوردستان و دۆستانی ئازادیخوازی پێویسته شانبه‌شانی ئه‌و به‌رخودانه‌ی گه‌ریلای ئازادی كوردستان له‌هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌هه‌مان هێز و توانا و مۆڕاڵ و باوه‌ڕیه‌وه به‌هه‌موو جۆره چالاكیه‌كی دیموكراتی رادیكاڵانه لهمهیدانهكان له‌چالاكی دابن. هه‌روه‌ها یاساناس و مافپه‌روه‌رانی ئازادیخوازیش پێویسته تێكۆشان بكه‌ن تاكو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و نۆكه‌رانی له‌لایه‌نی یاسایه‌وه بدرێنه دادگای نێوده‌وڵه‌تی، چونكه ناكرێ رێگا بدرێت هه‌روا به‌ئاسانی كرده‌وه نامرۆڤانه‌كانیان بۆیان بچیته سه‌ر.
تێكشكاندنی داگیركه‌ران له زاپ و ئاڤه‌شین و مه‌تینان، ئه‌وا جارێكی‌تر ئه‌وه دهسلمێتهوه كه به‌ڕاستی سه‌ده‌ی 21 سه‌ده‌ی ئازادی كورد و ژنانه. ئیتر ژنان چیتر ئه‌و زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رخۆیان قه‌بوڵ ناكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌ستش له‌ناو شۆڕش و سه‌رهه‌ڵداندان. گه‌لی كوردیش ئه‌و تێكۆشانه‌ی په‌نجا ساڵه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئیتر به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان ئاسۆی روون و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت.