ئاژانسی فورات چەند دیمەنێكی نوێ بۆمبی قەدەغەكرا و چەكی كیمیایی سوپای داگیركەری توركی بڵاو كردەوە

277
0
هاوبەشی :

 

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورك بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەچەكی قەدەغەكراو بەدڕندانەترین شێوە بەردەوامە بەبەرچاوی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەسەڵاتی سەرمایەداری ستەمكار و بەرژەوەندیخواز.

ئاژانسی فورات نیوز چەند دیمەنێكی نوێ لەسەر بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو و چەكی كیمیایی بڵاو كردەوە، دیمەنەكان لە ٢٣ ئەیلولی٢٠٢٢ دەست پێدەكات تا ١٤ ئۆكتۆبەری٢٠٢٢ ، وەك لەم ڤیدێۆیەی خوارەوەدا دڕندایەتی دەولەتی داگیركەری تورك  دەردەكەوێت، لە هەمان كاتدا بێ دەنگی سیستەمی دەسەڵاتداری جیهان بەرامبەر ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتیە هاوبەشی دەسەڵاتی بئگەنی ئاكەپە و مەهەپەیە، لە هەمان كاتدا هاندانی زیاتری دەولەتی داگیركەری توركە بۆ ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی.

دێمەنی ڤیدێۆكە  تۆمار كراوە لە گردی شەهید پیردۆغان، كە سوپای داگیرکەری تورک لە ٤ی تەمووزەوە بە هاوكاری ماڵی بارزانی هەوڵ دەدات لەو ناوچەیەدا بارەگا سەربازیەكانی خۆی جێگیر بكات.

هاوبەشی :