بانگەوازی بۆ بوشداری كردنی ڕێپێوانی مەزن لە لەندەن، دژی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەوڵەتی داگیركەری تورك

209
0
هاوبەشی :

دەوڵەتی توركیا فاشست، جارێكی تر زۆر بێ باكانە تاوانی جەنگی بە بەرچاوی كۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە ئەنجامدەدات  دژی گەریلاكانی ئازادی و تەڤگەرە ئازادیخوازەكەی گەلی كورد. ئەویش بە بەکارهینانی چەكی کیمیایی بە شێوازێكی دڕندانە

سەرەڕای هەوڵی دیپلۆماسی چڕو پڕ و بەردەوامی تەڤگەری ئازادیخوازانەی گەلی كورد بۆ کۆتاییهێنان تاوانەجەنگییەکانی دەوڵەتی داگیركەری تورک، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سیستەمی دەسەڵاتداری سەرمایەی جیهانی بەرژەوەندیخواز بێشەرمانە درێژە دەدەن بە بێ دەنگی و چاوپۆشیکردن لە كۆمەڵكوژ كردنی گەلی کورد و نوێنەرانیان لەکوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست

ئێمە بانگەوازی گەنجان و ژنان و هێزە شۆڕشگێڕ و پێشکەوتنخوازەکان و گەلی کورد و دۆستەکانیانی گەلی كورد دەكەین كە بە بەرفراوانی بەشداری لە  ڕێپێوان و ناڕەزایەتی دەربڕین دژی تاوانی جەنگی دەوڵەتی داگیركەری تورك و بێدەنگی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بكەن لە ڕۆژی شەممەی٢٢ ئۆكتۆبەر، كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم بی بی سی بەڕێوەدەچێت و دەست پێدەكات

Date: Saturday 22 October 2022

Time:14:00

Address:BBC, Portland Place. 

‎كۆمەڵەی گەلی کورد لە لەندەن

‎کۆمەڵەی ژنانی ژیان

‎تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە بەریتانیا

هاوبەشی :