ئاسایشی سلێمانی بەردەوامن لە گرتنی وڵاتپارێزان و ئازادیخوازانی باكوری وڵات

219
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵی بەدەست كەوتوو، هێزە بەناو ئاسایشەكەی شاری سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ، ٢٠ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢،  ٨ وڵاتپارێز و ئازادیخوازی باكووری كوردستان دەسگیر كرد كە هەر هەموویان ئەندامی پارتی دیموكراتی گه‌لانن (هەده‌په‌) .

ده‌ستگیركردنی خەلكانی وڵاتپارێز و خەمخۆرانی ئازادی و دژە داگیركاری چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە، بۆیە پێدەچێت ئاسایش ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هه‌ده‌په‌ی دەستگیر كرد بێت لە سەر خواستی دەزگای بەدناوی میتی دەوڵەتی داگیركەری تورك، ئەمەش تەواوكردنی ئێشەكانی پارتیە لە سلێمانی بۆ دەولەتی داگیركەری تورك ، ئەم گرتنانەی ئەمڕۆ دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رده‌م باره‌گای میتی توركیا دێت له‌ گه‌ره‌كی عه‌قاری له‌ سلێمانی .

ئەو هەشت ئەندامەی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە کە سەرجەمیان لە شاری سلێمانی نیشتەجێبون و لە چەند شوێنێکی جیاواز شاری سلێمانی دەستگیرکراون.

بە پێی زانیارییەکان ئەو هەشت ئەندامەی هەدەپە خەڵکی باکوری کوردستانن و بەهۆی فشارەکانی حکومەتی تورکیا رویان لە شاری سلێمانی کردوە و نیشتەجێی شارەکەبون.

ناوی ئەو ئەندامانەی هەدەپە کە لە سلێمانی دەستگیر کراون:

مەشروک چیفتەچی

ئیرسۆی یەڵماز

حەسەن کاچار

محەمەد سۆیلەر

سەروەت ئاکدەنیز

شەوقی یەڵدرم

موراد توراک.

هاوبەشی :