سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورك سنوری پێنجوێنی بۆردومان كردەوە
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك سنووری پێنجوێن و باڵەکاتیی بۆردوومان كرد.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی ٦ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢، بەپێی هەواڵەكانی شارۆچكەی پێنجوێن لە باشوری كوردستان، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورك هەشت جار سنووری گوندەی بەیانەی لە شارەدێی ناڵپارێز بۆردوومان کردووە.
هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیییەكانی دەوڵەت تورك چیای کونەکۆتری لە دۆڵی باڵەیانی سەر بە شارەدێی قەسرێ بۆردوومان کردووە.
ماوەی سێ ڕۆژە دەوڵەتی تورك بە بەردەوامیی سنووری شارۆچکەکانی پێجوێن و شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانیی بۆردوومان دەکات.
بە گوێرەی هەواڵەكانی لە ناوچەكەوە هاتوە تائێستا زەرەر و زیانەكانی ئەو بۆردومانانە نەزانراوە.