لەلایەن كەسانی دژە ئازادیەوە، هەوڵدراوە ماڵی مەكی ئامێدی بسوتێنن كاتێك خۆی لە ماڵەوە بووە
بەپێی ئەو هەواڵەی لە بەڕێز مەكی ئامێدیەوە پێمان گەیشت، دوژمنانی ئازادی هەوڵیان داوە ماڵەكەی ئەو بەڕێزە بسوتێنن.
شەوی شەممە لەسەر یەك شەممە، ڕێكەوتی ١ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ ،لە هەوڵێكی تیرۆرۆریستی كەسانی دۆژمنی ئازادی هەوڵیان داوە ماڵی چالاكوانی سیاسی بەڕێز مەكی ئامێدی بسوتێنن لەڕێی بەنزین كردن بە دەرگای ماڵەكەی ئەو بەڕێزە، بەڵام خۆشبەختانە ئەو كارە تیرۆریستیە چەپەڵە كۆنتڕۆڵ كراوە. لە هەمان كاتدا تەواوی هەوڵە تیرۆریستیەكە لەڕێی كامێرای چاودیریەوە گیراوە لای پۆلیسە ، ئێستا پۆلیس لەو كارە تیرۆریستیە چەپەڵە لێكۆڵینەوە دەكات و ئەنجامەكەی لە چەند ڕۆژی ئایندەدا بڵاودەكاتەوە.
مەبەستی دوژمنانی ئازادی لەم كارە تیرۆریستیە لە ناوبردنی بەڕێز مەكی ئامێدی بووە
مەكی ئامێدی، یەكێك لە چالاكوانانی سیاسی كورد كە لە بەرامبەر دەسەڵاتی گەندەڵ و تاڵانچی هەرێمی كوردستان ڕاستیەكان ئاشكرا دەكات، بەتایبەتی دەسەلاتی بنەماڵەی بارزانی