بەریتانیا ” لەسەربانگەوازی پەژاک بۆ پشتیوانی شۆڕشی ڕۆژهەڵات و گەلانی ئێران گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو
بەهرۆز حسێن ” لیدز
لەسەر بانگەوازی پەژاک لە ئەوروپاو بەریتانیا رۆژی ۱ ئۆکتۆبەریان کرد بەرۆژی گردبونەوە بۆ مەرگی ژینا ئەمینی و تەواوی ژنانی ئیران.
لەوڵاتی بەریتانیا لەشاری ” لیدز ۱/۱٠/۲٠۲۲ رۆژی شەمە لە ناو سەنتەری لیدز گردبونەوەیەک رێکخرا بۆ مەرگی ” ژینائەمینی ” هەروەها دژی فاشیزمی کۆماری ئیسلامی ئیران .
هەروەها گەلی فارس و نەتەوە جیاوازەکان بەشداری گردبونەوە کەبون .
هاوکات لە شاری لەندەن لەسەنتەری شار کاتژمێر دووی دوای نیوەرۆ گردبونەوەیەکی جەماوەری بەرێوە چوو بە هاوکاری ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیاو مالی گەل لەلەندەن ، بۆ شەرمەزارکردنی ڕژێمی فاشیزمی ئیران .
هەروەها لەشاری لیدز لە سەنتەری شار بە هاوکاری ” کۆمسیۆنی کەچەکەی ئەوروپا_باشور لە ئەوروپاو بەریتانیا ، گەل بە جۆشەوە بۆ شەرمەزارکردنی جمهوری ئیسلامی ئیران لە بەرام بەر بە ژنانی ئیران بەشداری بەرچاویان هەبوو.
هەروەها دواترلە شاری لیدز خۆپیشاندەران چونە بەردەم کەنالی “بی بی سی ” بەریتانی لە شاری لیدز ، هەروەها کۆمەلێک هاولاتی فارسی ئازادی خواز لەبەردەم بی بی سی گردبونەوەیەکیان رێک خست بەهاوکاری کوردوو دۆستەکانیان ،
هاوکات درووشمی ژن ژیان ئازادی بە زمانەکانی فارسی کوردی ئینگلیزی ببو بە مانفستۆی سەر جەم ئەو مرۆڤەئازادیی خوازانەی بەشداری گردبونەوە کە بوون . هەروەها لە بەردەم کەنالی بی بی سی گردبونەوە کە فراوان تر بوو هەر یەک لە کۆمێنێتی فارس و مالی کورد لیدز ئەنتی فاشیزم و ” ” کۆمیتەی پەژاک ، کۆمسیۆنی لیدز ، بەوتاری جیاواز و بە دروشمی جیواز تاکو دو کاتژمێر لەبەردەم کەنالی بی بی سی مانەوە ، هەروەها بەیانامەیەک درا بەکەنالەکەو وە بە سەدان لفلێت بەسەر هاولاتیاندا بلاو کرانەوە .