چالاکیەکەی ٣ ڕۆژ لەمەوپێشی شاری مێرسین لە باكوری كوردستان ئەنجامدرا چالاکی گیانبازی بوو، لەلایەن دوو گەریلای ژنەوە ئەنجامدرا بەناوەكانی سارا و رووكەن
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی چالاکی سێ ڕۆژ لەمەوپێشی بڵاوکردەوە کە لەشاری مێرسین لە باکووری کوردستان لە لایەن دوو گەریلای ژنەوە سەرکەوتوانە ئەنجام درا بوو.
هەپەگە ئاشکرای کرد ئەو چالاكیە گیانبازی بوو کە له مه‌زیتلی مێرسین بەڕێوەچوو کە تێدا زەبرێکی گران بەر دەوڵەتی فاشستی تورک کەوت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، “شه‌وی ٢٦ی ئه‌یلول دوو هاوڕێی له‌خۆبوردوومان له ناوچه‌ی مه‌زیتلی له مێرسین له دژی هێزه‌كانی دوژمن چالاكی گیانبازییان ئه‌نجامدا. ئه‌م چالاكییه وه‌ڵامێكه له دژی گوشاره‌كان له زیندانه‌كان، كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و هێرشه‌كان به چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر گه‌ریلا.
ئەو دوو گەریلا ژنە بە ناوەکانی سارا و روكه‌ن رێنوێنییه‌كانی تیمی گه‌ریلای گیانبازیی پڕۆفیشناڵیان به بنه‌ما گرت، له چیا دابه‌زینه خواره‌وه، تۆڕی هه‌واڵگری دوژمنیان تێپه‌ڕاند و به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه خۆیان گه‌یانده ئامانجه‌كه‌یان.
هەپەگە لە دریژەی ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت:
رژێمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت كه‌شێكی به‌و جۆره بخوڵقێنێت كه گوایه ‘له توركیادا به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا زاڵ و باڵاده‌سته، له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگاوه هه‌موو شتێك ده‌زانێت، له هه‌موو شوێنێك سیخوڕی هه‌یه’ و به‌و تێگه‌یشتنه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵگا سه‌ركوت بكات. به‌ڵام تائێمه راگه‌یه‌نراومان نه‌دا، دوژمن نه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان و نه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی چالاكیه‌كه زانیاری نه‌بوو. حكومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ی لاوازی خۆی بشارێته‌وه سیناریۆیه‌كی ساخته‌ی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا كرد.
ئه‌م چالاكییه ده‌ریخست كه جه‌نگاوه‌رانی گیانبازیی ئاپۆیی چی‌یان له‌ده‌ست دێت
تیمی گه‌ریلای فیداییمان به فه‌رمانده‌یی هاوڕێ سارا، به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ خۆی گه‌یانده ئامانجه‌كه‌ی. هاوڕییانمان سارا و روكه‌ن به به‌ر چاوه‌وه به بوێری زۆر، به بڕوابه‌خۆبوون، به له‌سه‌رخۆیی و به پێداگری زۆره‌وه چوونه سه‌ر دوژمن و گیانی فیداییان نیشاندا. به ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه سه‌ره‌تا به ده‌مانچه و دواتریش به چه‌كی ئۆتۆماتیك له دوژمنیاندا. تیمه گیانبازییهكهمان ئه‌م چالاكییه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێكخست، كه به بێ دوودڵی بچنه سه‌ر دوژمن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنێت و چالاكی گیانبازی پێكده‌هێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكیه له به‌رزترین ئاستی پڕۆفیشناڵی و لێهاتووانه پلانی بۆ دانرابوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش زیان به‌ر مه‌ده‌نیه‌كان نه‌كه‌وت. ئه‌وان پلانی خۆیان به شێوه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا شه‌ڕیان كرد، دوژمنیان بۆلای خۆیان راپێچكرد و ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی ئاماده‌یان كردبوون ته‌قانده‌وه. به‌م جۆره چالاكیه‌كه‌یان گه‌یانده ئه‌نجام و شه‌هید بوون. ئه‌م چالاكیه‌ی هاوڕێیانمان سارا و روكه‌ن ده‌ریخست كه تیمه گیانباز و خۆبهڕێوهبهركانی گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ و جه‌نگاوه‌ری فیدایی ئاپۆیی ده‌توانن له هه‌ر شوێنێك كه بیانه‌وێت له هه‌ر ئاستێكدا چالاكی بكه‌ن.