بەشداری پارت و ڕێكخراوە كوردیەكانی ئەوروپا لە چالاكی بەرفراوانی یەكی ئۆكتۆبەر بۆ پشتیوانی ڕاپەڕینەكانی گەلانی ئێران
بە مەبەستی پشتگیری شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و تەواوی گەلانی ئێران، پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردئتەوە كە تێدا بانگەوازی کوردستانیان و دۆستانی گەلی كورد و ئازادیخوازانیان كرد لە تەواوی ئەوروپا بەشداری لە چالاکیەکانی ١ی تشرینی یەکەم بكەن لەدژی توندوتیژیەکانی رژێمی ئێران بەرامبەر بە گەلانی ئێران، لە هەمان كاتدا پشتگیری لە راپەرینی گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم لئێران بکەن.
پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا رایانگەیاند، سەدان ساڵە گەلی کورد بەرەنگاری کۆمەڵکوژی و پاکتاو و قڕکردن بووەتەوە و هۆکاری بەهێزی و بەچۆکدا نەهاتنی ئەو گەلەش بەرخۆدانە و داوایان کرد کوردستانیان لە ئەوروپا بەشداری لە چالاکیەکانی ١ی تشرینی یەکەمدا بکەن.
دەقی پەیامی پارت و ڕێكخراوە كوردیەكانی ئەوروپا