كەنەكە ڕادەستكردنەوەی دوو گەریلای لە لایەن حكومەتی ئەرمینیاوە بە توركیا ڕسواو شەرمەزار كرد

306
0
هاوبەشی :

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( كەنەكە)، دوابەدوای ڕاگەیاندنەكەی كەجەكە ( كۆما جڤاكی كوردستان) لەسەر ڕادەست كردنەوەی دوو گەریلا بە دەوڵەتی داگیركەری تورك لە لایەن حكومەتی ئەرمینیاوە، ڕاگەیاندنێكی بڵاوكردەوە.

كەنەكە لە ڕاگەیاندنەكەدا بە توندی سەركۆنەی ئەو ناپاكیەی حكومەتەكەی سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستان (باشینان) دەكات كە دەرهەق بە گەلی كورد و گەلی ئەرمەن ئەنجامیدا، ئەویش بە ڕادەست كردنەوەی دوو گەریلای ئازادی (( لەهەنگ ( ئاتیلا چیچەک ) و عەلی شێر ( حسێن یەڵدرم)) بە دەوڵتی داگیركەری تورك لەڕێی هێزە ئەمنیەكانی ئەرمینیا و مامەڵەكردنی حكومەتی ئەرمینیا لەگەڵ دەوڵەتی تورك

لە ڕاگەیابدنەكەدا كەنەكە دەڵێت ئەو دوو گەریلا ، لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا لەسەر سنوری ئەرمەنستان، دوای ئەوەی توشی هێزێکی ئەو وڵاتە بوونەتەوە. بۆئەوەی کێشە روو نەدات، گەریلاکان بە شێوازێکی دۆستانە نزیکی ئەو هێزەبوونەوە، دوای ئەوەی دەستگیر دەکرێن لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢دا دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری ئازادکردنی دەرکردوون بەڵآم هەواڵگری ئەرمینیا مامەڵەیان پێوە دەکات.

کەنەکە ئاماژە بەوە دەکات هەرچەندە لەو کاتەدا هەوڵیانداوە ئازاد بکرێن، بەڵام ئەو کاتە دەسەڵاتدارانی ئەرمەنستان زانیاری هەڵەیان بڵاوکردەوەو بۆیە هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە و حکومەتی ئەرمینیا دوو گەریلاکەی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە..

كەنەكە ئاشكرای دەكات: سەرۆك وەزیران  و حکومەتەکەی بەم كارە دژە مرۆڤایەتی و نائەخلاقییە ناپاکیی لە هەردوو گەلی کورد و ئەرمەن و بەها مرۆڤایەتییەکان کرد. لە هەمان كاتدا ئەو كارە قێزەونە ڕسوا و شەرمەزار دەكات و بانگەوازیی لە گەلی ئەرمەن دەكات لە دژی ئەو حکومەتە ناپاك و دژە گەلی ئەرمەن و گەلی كورد هەڵوێست بگرن و بە زووترین کات ئەرمەنستان لەو دەسەڵاتە ناپاکە رزگار بکەن.

هاوبەشی :