چالاکوانانی فارس و كورد و سوسیالیستەكان، ڕژێمی کۆماری ئیسلامیان لەشاری لیدز لە بەریتانیا شەرمەزارکرد

280
0
هاوبەشی :

‎ئێوارەی ئەمرۆی چوارشەمە بەرواری ٢١ ئەیلولی ٢٠٢٢ لەناو ناوەندی شاری لیدز “بەریتانیا ، کۆمەلێک چالاکوانانی فارس و کوردو سۆسیالیستەكانی شاری لیدز گردبونەوەیەکیان دژی کوشتنی ” ژینا ئەمینی ” رێکخست
‎چالاکوانان بەزمانەکانی فارسی و کوردی و ئینگلیزی پەیامی جیاوازیان خوێندوە بۆ رای گشتی، کەچۆن دەولەتی کۆماری ئیسلامی ئیران هۆڤانە بەربۆتە سەرجەم گەلانی ئیران و سەرکوتیان دەکات و هەروەها بە یاسا ئازادیەکانی مرۆڤەکانی سەرجەم گەلانی لەسێدارەداوە ، کوشتنی ژینا ئەمینی لە سەر حیجاب نمونەی هەرە درندەی کۆماری ئیسلامی ئیران پیشانی جیهان دەدات .
‎خۆپیشاندەران بەزمانی کوردی بەدروشمی ژن ژیان ئازادی ” بروخێ کۆماری ئیسلامی ئێران ،نا بۆ دیکتاتۆریەت بەلێ بۆ ئازادی دیموکراتی ، بروخێ سیستەمی ولایەت فەقیە.چالاک وانان دوای چوار کاتژمێر کۆتاین بە چالاکیەکە هێنا .

هاوبەشی :