فشارەكانی ئەمەریكاو ئەوروپا زیاتر دەبێت لەسەر ئەردۆگان،دوای ئەوەی توركیا زیاتر ڕووە و ڕوسیا ڕووی خۆی وەردەگێڕت

263
0
هاوبەشی :

فشارەكانی ئەمەریكاو ئەوروپا زیاتر دەبێت لەسەر ئەردۆگان،دوای ئەوەی توركیا زیاتر ڕووە و ڕوسیا ڕووی خۆی وەردەگێڕت

لەبەر ڕۆشنایی زیاتر بوونی پەیوەندیەكانی توركیا و مۆسکۆ فشارە نوێیەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بۆ سەر ئەردۆغان و ڕژێمەکەی زئرتر دەبێت

کاردانەوەکانی نزیکبوونەوەی تورکیا و ڕوسیا بەردەوامن بەتایبەتی دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی هەماهەنگی نێوان پوتین و ئەردۆغان و تووڕەیی ئەوروپا کە هەڕەشەی سزاکانی سەر تورکیا کرد

فاینانشێن تایمس ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا فشارەکانیان لەسەر تورکیا چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی توركیا سزاکانی سەر ڕووسیا جێبەجێ بکات.

ڕۆژنامەکە بە ئاماژەدان بە دوو بەرپرسی ڕۆژئاوایی بەشدار لە پلانەکاندا ئاماژەی بەوە کردووە کە واشنتن سەرنج دەخاتە سەر بانکەكانی تورکیا کە لەگەڵ سیستەمی پارەدانی میری ڕووسیا زۆر تێکەڵ بوون، ئەنجامی ئەوە برۆکسل شاندێکی ئامادە كردوە بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانیان ڕاستەوخۆ بۆ بەرپرسانی تورکیا

جێی سەرنجە ئەمریکا و ئەوروپا فشار لەسەر تورکیا چڕتر دەکەن بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی خۆلادانەکەی ئەردۆغان و هەوڵدان بۆ سوود وەرگرتن لە قەیرانی ئۆکرانیا بۆ بەرژەوەندی خۆی لە نێوان کەمبوونەوەی جەماوەریی ئەم دواییە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا

هاوبەشی :